ته‌مووز 29, 2024 11:45 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندرووستیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتۆتە ۳۹ هەزار و ۳۲۴ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ۹۰ هەزار و ۸۳۰ کەس.

ئەم وەزارتخانەیە هەروەها رایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ جەنایەتی کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە شەست و شەش کەس شەهید بوون و دووسەد و چل و یەک کەسیش بریندار.

هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها پەلاماری ئۆردوگای ئەلبەلاتەیان دا لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس و بە شۆڤەڵ دەستیان دایە خاپوور کردنی ماڵ و ژێرخانەکانی ئەم ئۆردوگایە. هەروەها ژێدەرە عبریزمانەکان باسی ئەوەیان کردووە کە ڕووداوێکی ئاسایشیی قورس لە هێزی داگیرکەری ئیسراییلی لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە قەوماوە. ئەم ژێدەرانە جەختیان کردووە کە کۆپتەرە ئیسراییلییەکان بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح نیشتوونەتەوە. سەربازێکی زایۆنی بە هۆی کاری بوونی برینەکانی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ خەباتکارانی فەلەستینی لە ڕەفەح کوژراوە. سەرایائەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە کە هیزەکانیان کرەینێکی ئیسراییلیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی خان یونس پێکاوە. 

سەرپەیڤ