درێژەی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە ٣٠٩هەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لەلایەن ئەو ڕژیمەو ئەمریکاوە
ڕژیمی زایۆنیست لە ٣٠٩هەمین ڕۆژی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین ئەمڕۆ شەممە نوێژخوێنەکانی نێو قوتابخانەی تابعین"ی گەڕەکی الدرجی شاری غەزەی لەکاتی خوێندنی نوێژدا بۆردومان کردن کە لەئاکامی دا لانیکەم ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون.
لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆسەر قوتابخانەی تابعین"ی شاری غەزە لانیکەم سەد فەلەستینی شەهیدو بەسەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو قوتابخانە شوێنی نیشتەجێکرانی ئەو دەربەدەرو پەرتەوازانە بوو کە لەکاتی نوێژی بەیانی دا لەلایەن ئەو ڕژیمەوە بۆردومان کراو زۆربەی سەهیدو بریندارەکانیش ئەو منداڵ و پیرانە بوون کە پەنایان بۆ ئەو شوێنە بردبوو.
بنکەی میدیایی حکومەتی غەزەش ڕایگەیاند کە داوا لە کۆمەڵگەی ةێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانیەکان دەکەین کە زەخت و گوشار بخەنە سەر داگیرکەران تاکوو دڕندەکاری و ژینۆسایدەکەیان بۆسەر دەربەدەرو سڤیلەکانی کەرتی غەزە ڕابگرن.
لەهەواڵیکی دیکەدا ڕاگەیاندراوە کە لەئاکامی پەلاماری بە خۆفڕی زایۆنیستەکان بۆسەر سەیدای باشوری لوبنان فەرماندەیەکی خۆڕاگری تیرۆر کراوەو ئەندامێکی حەماسیش بەناوی "سامرحاج" هەر لەلایەن ئەو ڕژیمەو تیرۆر کراوە.
لەلایەکی دیکەوەو هاوکات لەگەڵ خولی نوێی درندەکاری زایۆنیستەکان بەدژی خەڵکی غەزەو فەلەستین سێ وڵاتی ئەمریکاو میسرو قەتەر لە ڕاگەیاندراوێک دا بەشێوەیەکی جیددی خوازیاری ڕاگیرانی شەڕو واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ بوون و ڕایانگەیاندوە کە دەقی ڕێککەوتنەکە لەسەر ـێزەو هەر ئەوەندە ماوە کە حەماس و ڕژیمی زایۆنیست لەسەر چەند وردەکاریەک و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بڕگەکانی پێک بێن.