هەڵوێستی خۆراگریی نەگۆڕە/ لە مەرجە سەرەکییەکانمان پاشگەز نابینەوە
گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە سەروبەندی دەسپێبوونی خولی تازەی دانوستانی ئاگربڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش پێیانداگرت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیان لەبارەی پێشمەرجەکانیان بۆ قبووڵکردنی ئاگربڕ.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس و گرووپە فەلەستینییەکانیانی دیکە لە غەززە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا جەختیان کرد لە سەر نەگۆڕ بوونی هەڵوێستەکەی خۆڕاگری لەبارەی پێشمەرجەکانیان بۆ قبووڵکردنی ئاگربڕ.
حەماس و گرووپە خۆڕاگرییەکانی دیکە لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە هەڵوێستی ئێمە لەم دانوستانانە نەگۆڕە و ئەویش کۆتایی هاتنی دەسدرێژی، چوونەدەری تۆکمە و تەواوی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە و هەڵگیرانی بایکۆت لە سەر ئەم کەرتەیە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لێکدانەوەی میکانیزمگەلێک بۆ جێبەجیکرانی بڕگە ڕێککەوتن لەسەرکراوەکان لە پێشنیارەکانی ناوبژیوانان و ئاگربڕی تۆکمە و تەواو، پاشەکشەی تۆکمە و تەواوی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، هەڵگیرانی بایکۆت لە سەر ئەم کەرتە، کرانەوەی دەروازە سنوورییەکان، بنیاتنرانەوەی غەززە و ڕێککەوتن لە سەر مامەڵەی دیلبەدیل تەواو پێویستە.
گرووپە فەلەستینییەکان ڕاشیانگەیاندووە کە ئەوەی بە سەردەمی پاش شەڕ باسی دەکرێ مەسەلەیەکی نیشتمانیی فەلەستینییە کە پێوەندیی بە فەلەستینییەکانەوە هەیە و نە هیچ لایەنێکی دیکە.
شایانی باسە خولی تازەی دانوستان و مامەڵەی دیلبەدیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداریی ناوبژیوانانی قەتەری، میسری و ئەمریکایی و تیمی دانوستانکاری ڕژێمی زایۆنی لە دۆحەی قەتەر بەڕێوە دەچێ.