بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی دڕندەکاریەکانی سەر غەززە بۆ 40 هەزارو 691 کەس
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە باسی شەهاید بوونی 40 هەزارو 691 شاروومەندی فەلەستینی کرد لە 330 ڕوژ دڕندەکاری ئەرتەشی ڕژیمی ز ایونیستی لەو ناوچە دا .
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزز کە لە 330 یەمین ڕۆژی شەڕەکەدا بڵاو بووەتەوە هاتووە : ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو دەستی داوەتە پێنج جەنایەت لە کەرتی غەززە کە لە ئاکامیدا 89 فەلەستینی شەهید و 205 کەسیش بریندار بوون . بەم جورە لە سەرەتای دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی بۆسەرکەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا 40 هەزار و 691 فەلەستینی شەهید بوونە و 94 هەزارو 60کەسیش بریندار بوونە .
لە هەمان پێناودا سەرچاوە تەندروستیەکان لە کەرتی غەززەش ڕایانگەیاند کە لە سەرلە بەیانی ئەمروەوە تا ئێستا تەرمی 48 شەهید لە ناوچە جوراوجورەکانی ئەو کەرتە گوێزراونەتەوە بو نەخوشخانەکان . هاوکات لە گەڵ پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بو سەر کەرتی ڕوژئاوایی ڕووباری ئەردەن چووەتە قوناغێکی نوێیەوە و ڕژیمی زایونیستیش بە نیازە لە سای بێ دەنگە لێکردنی جیهانی جەنایەتگەلێکی هاوشێوەی کەرتی غەززە لە کەرتی ڕوژئاوایی ئەنجام بدات .
مێدیاکانی ڕژیمی ز ایونیستیش ڕاپوڕتیان دا کە لە ڕەوتی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەی ئەلجوبەیرات هەڵکەوتوو لە پاری جنین لە کەرتی ڕوژئاوایی سەربازێکی زایونی کوژرا و جەن کەسی دیکەش بریندار بوون . فەرماندەرێکی گوردانەکانی ئەلقەسامیش جەختی کرد کە خوڕاگری لە کەرتی ڕوژئاوایی لە باشترین قوناغی هاوئاهەنگیە ناوبراو وتی ئوپڕاسیونی خەباتکاران لە گەڕەکی ئەلدەمج پەیامێکە بو ڕژیمی داگیرکەر کە دەسدرێژکاری بۆ سەر جنین شوێنهاتێکی نالەباری بەدواوە دەبێ .