ئه‌یلوول 11, 2024 09:26 Asia/Tehran

بەرنامەی جیهانیی خۆراک، وشداری دا سەبارەت بە برسێتیی خەڵکی غەززە و جەختی کرد کە زیاتر لە سەدی نەوەدی خەڵک پێویستیان بە یارمەتیی خۆراکی هەیە.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک جەختی کرد؛ ئێمە پێبەندین بە گەیاندنی یارمەتییەکان بە دەستی کەسانێک کە بەڕاستی پێویستیان بەو یارمەتییانە هەیە، بەڵام فەرمانەکانی چۆڵکران کە لە لایەن سوپای ئیسراییلەوە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە، هەوڵ و هەنگاوەکانی ئێمە تێکدەدات و ئەوە لە کاتێکدایە کە پێویستی بە خۆراک و خواردن لە  غەززە تا دێ زیاتر و زیاتر دەبێ.

ئەم ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەیە وتیشی: ئێمە پێویستمان بە دامەزرانی ئاگربڕێکی درێژماوەیە کە دامەزرانی ئاشتی و ئارامی بە دواوە بێ بۆ ئەوەی بتوانین لە غەززە فەرمانبەرێتیمان بەجێ بێنین.

مردن لەبرساندا تەنیا یەکێک لە حاڵەتەکانی ئەو زوڵمە تۆقێنەرەیە کە داگیرکەران لە منداڵانی غەززەی دەکەن. بە هۆی بەردەوام بوونی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە، شاروومەندان گیرۆدەی کێشەی کەمبوونی ئاوی خواردنەوەن.

هەر ئەم مەسەلەیەش بۆتە هۆی ئەوەی کە بۆ وەرگرتنی ئاوی پاک لە شوێنی جۆاروجۆردا کۆ ببنەوە. ئانڕوایش ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی ڕاگرتووە و فەرمانبەرانی قۆڵبەست کردووە کە خەریکی جێبەجێ کردنی پرۆژەی واکسیناسیۆنی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەواهەنگیی پێویست کرابوو بۆ ئەوەی ئەم کاروانە بەرەو ئەم ناوچەیە بڕوات.

سەرپەیڤ