ئه‌یلوول 17, 2024 10:36 Asia/Tehran

لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر غەزە دیسان ٣٥ کەس شەهید کران.

لەدوێنێوە ٣٥ فەلەستینی لەئاکامی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر شاری غەزە و دەڤەرە باکوری و باشوریەکانی ئەو کەرتە شەهیدو بریندار کران و هاوکات فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە چەند دەڤەڕێکی غەزەو ڕەفەحیان بۆردومان کردن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش ڕایگەیاندوە کە تاکوو ئێستا ٤١ هەزارو ٢٢٦ هاووڵاتی فەلەستینی لەو کەرتە شەهید کراون و خۆڕاگری ئیسلامی لوبنانیش ڕایگەیاند کە شوێنی بوونی چەکدارانی زایۆنیستی لە بنکەی سەربازی ڕامیای ئەو ڕژیمە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی بە مووشەکی ڕێنوێنکار وەبەر هێرش داوە کە بۆتە هۆی لێکبڵاوبوونی چەند زرێپۆشی ئەو ڕژیمەو ئاگرکەوتنەوە.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراقیش ڕایگەیاند دوێنێ دووشەم هەڵمەتێکی خۆفڕانەی کردۆتە سەر شوێنێک لە دۆڵی ئۆردۆن لەنێو خاکی داگیرکراوو هاوکات میدیاکانی ئەو ڕژیمەش سەرلەئێوارەی دوێنێ ڕایانگەیاند کە ئەرتەشەکەیان تووشی شکستێکی هەواڵگری دیکە هاتوە.

کەناڵی ١٤ی زایۆنیستەکان ڕایگەیاند کە کەسانی نەناسراو لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دزەیان کردۆتە نێو بنکەیەکی ئەرتەشەکەیان لە بیابانی نەقەبی داگیرکراوو چەندین جبەخانەی سەربازیان ڕفاندوە.

سەرپەیڤ