ئه‌یلوول 19, 2024 09:26 Asia/Tehran
  •  چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە

لەکاتێکدا کە شەڕی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززە چووەتەنێو ٣٤٨ـەمین رۆژی خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمرۆ چوارشەممە، ئاماری تازەی شەهیدان وبریندارانی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، ژماری قوربانیانی پەلاماری رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣وە تا ئێستا گەیشتووەتە ٤١هەزار و٢٧٢ شەهیدو ٩٥هەزار و ٥٥١ بریندار.

ئەو وەزارەتخانە، هەروەها ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، دوو تاوانی کوشت و بڕی لەدژ خێزانە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە، بیست کەس شەهید و٥٤کەسیش بریندار بوون.

لە هەواڵێکی دیکەشدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە قوتابخانەیەک لە گەڕەکی "شوجاعیە" هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە بۆردومان کراوە. پاش هێرشی ئاسمانیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر قوتابخانەی گەڕەکی شوجاعییە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کە شوێنی حەوانەوەو نیشتەجێکرانی ئاوارە فەلەستینیەکان بوو، هەشت کەس شەهیدو ژمارێکیش بریندار بوون. هەروەها لەئاکامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە ناوچەی ئەلمەواسی لە رۆژاوای شاری رەفەح، دوو فەلەستینی شەهیدو چەند کەس بریندار بوون.

سەرپەیڤ