ئه‌یلوول 21, 2024 10:16 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە تازەترین ئاماردا ڕایگەیاند؛ ٤١ هەزار و ٢٧٢ شارومەندی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون.

سوپای رژیمی زایۆنیستی دوێنێ بەشێوەیەکی بەرفراوان سەرتاسەری ئەو ناوچەی دایەبەر پەلامار. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، لانیکەم ٤٤ کەس لە خەڵکی سیڤیلی فەلەستین لەو پەلامارانەدا شەهید بوون. لە هێرشی سوپای زایۆنی بۆسەر باشوری غەززەو ناوچەی رەفەح ١٣ کەس بریتی لە؛ ژن و منداڵ خەڵتانی خاک و خوێن کران.

لە ئەنجامی بۆردومانی ناوەندی غەززەش، بینایەک بەتەواوەتی وێران بوو کە بەهۆیەوە، نۆ فەلەستینی لەوان سێ منداڵ و چوار ژن شەهید بوون. لە بۆردومانێکی دیکە هەر لە ناوەڕاستی غەززە، شەش کەس لە ئەندامانی خێزانێک بریتی لە سێ منداڵ و دوو ژن گیانیان لەدەست دا.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەکەی خۆیدا رایگەیاند، تائێستا ٤١هەزار و ٢٧٢ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهیدو ٩٥هەزار و ٥٥١ کەسیش بریندار بوون. هەر لەوماوەدا، ٧١٦ فەلەستینی لەوان ١٦٠منداڵ لە لێواری رۆاژواش شەهید و پێنج هەزار و ٧٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ