تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 09:55 Asia/Tehran

لە یەکساڵی ڕابردوودا، دوژمنی زایۆنی، لەناوبردنی حەماسی وەک ئامانجی خۆی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوای ساڵێک نەک هەر حەماس لەناو نەچووە بەڵکوو تەلاویڤیش کراوەتەئامانج.

ئەمڕۆ ڕێکەوتە لەگەڵ حەوتی ئۆکتۆبەر، یەکەم ساڵوەگەڕی هەڵمەتی مەزنی باهۆزی ئەقسایە، لە یەکساڵی ڕابردوودا هەموو ئەندامانی بەرەی خۆڕاگریی بەدەر لە جیاوازیی ئایینزایی، لەگەڵ حەماس و جەهادی ئیسلامی لە غەززە لەسەر بنەمای پرسی فەلەستین، یەکیان گرت و هەڵمەتی جۆربەجۆریان ئەنجام دا بۆ نمونە، یەمەن کە ساڵڕۆژی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسای وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند، ڕێوڕەسم و ڕێپێوانگەلی مەزن لە سەنعاو ناوچەکانی دیکەی یەمەن بەڕێوە دەچێ و بەردەوام دەکرێ.

هەڵمەتگەلی سەرکەوتووانەو هێزمەندانەی سوپای یەمەن لەئاراستەی پشتگریی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و خۆڕاگریی دلێرانەش لەوێنەی ئەو هەڵمەتانەیە. هەروەها خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق هەڵمەتی زۆری دژ بە بنکەو پێگەی دوژمنانی زایۆنی ئەنجامدا لەئاراستەی داکۆکی لە خەڵک و خۆڕاگریی لە غەززەو لوبنان. هەر ئەو یەکگرتنەی موسڵمانان و زەقبوونەوەی پرسی فەلەستین کە خەریکبوو لەبیربچێتەوەو لەسای ڕێککەوتنی زایۆنییەکان لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی ناوچە، دەبوو بە پرسێکی لەبیرکراو، ئەمڕۆکە دەبێ سەرنجی تایبەت بدرێ بە ڕستەیەکی وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلام کە فەرمووی: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، رژیمی زایۆنیستی حەفتا ساڵ بەرەو دواوە برد، ڕستەیەک کە بەزمانی عیبری لە لاپەڕەی توئیتەر(ئیکس"دا بڵاو کراوەتەوە.

سەرپەیڤ