تشرینی یه‌که‌م 10, 2024 07:16 Asia/Tehran
  •  ئانڕوا: ٤٠٠ هەزار کەس لە باکووری کەرتی غەززە گمارۆ دراون

سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە ئانڕاو ڕایگەیاند: لانیکەم ٤٠٠ هەزار کەس لە باکووری کەرتی غەززە لە گەمارۆدان.

"فیلیپ لازارینی" سەرۆکی ئانڕوا ڕایگەیاند: فەرمانی چۆڵکرانی باکووری کەرتی غەززە، فەلەستینییەکان ناچار دەکات یەکسەر خەریکی ڕاکردن بن، بەتایبەت لە ئۆردوگای ئاوارەکانی جەبالیاوە. سەرۆکی ئانڕوا وتیشی: زۆرێک لە دانیشتووانی باکووری کەرتی غەززە ئەم ناوچە بەجێ ناهێڵن، لەبەر ئەوەی کە باش دەزانن هیچ شوێنێکی ئەمن لە غەززەدا بوونی نییە.

لەم پێوەندییەدا ئیدارەی بەرگریی شارستانیی باکووری غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە ؛ ڕەوشی مرۆیی لە پارێزگای باکووریی کەرتی غەززە سات بە سات پاش پەلاماری بەربڵاوی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی بەیت حانوون، بەیت لاهیا و جەبالیا بۆ چوارەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک پڕمەترسیتر دەبێ و ڕژێمی زایۆنی گەمارۆیەکی قورسی داسەپاندۆتە سەر پارێزگای باکووریی غەززە و پێش بە گەیشتنی ئاو، خۆراک و دەرمان دەگرێ بەم ناوچەیە. 

سەرپەیڤ