تشرینی یه‌که‌م 16, 2024 10:14 Asia/Tehran
  •  بەردەوامبوونی خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستین

خەڵکی وڵاتانی جۆراجۆری جیهان دیسان بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

هەزاران لایەنگری فەلەستین لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەوان ئۆتریش، کوبا، سوید، ئەمریکا و بەریتانیا بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە یەکەم ساڵرۆژی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ژینۆسایدی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە هاوخەمی دەربڕین بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین، ژینۆساید و جەنایەتی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنییان شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندەران بە درووشم وتنەوە ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە کردەوەکانی ڕۆژاوا و پاڵپشتییەکانی لە ژینۆسایدی ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییل دژ بە فەلەستینییەکان دەربڕی و خوازیاری دامەزرانی ئا گربڕێکی خێرا و هەمیشەیی، ڕاگیردرانی پڕچەککرانی ڕژێمی ساختەی زایۆنی و کۆتایی هێنان بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل بۆ سەر فەلەستین، لوبنان و یەمەن و کۆتایی هێنان بە هاوبەشی و هاودەستیی حکومەتە ڕۆژاواییەکان لە ژینۆسایدی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی بوون.

یەک ساڵ تێدەپەڕێ بە سەر دەسپێبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و لەم ماوەیەدا بەردەوام ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندانی بەربڵاو لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەچووە و خەڵک خوازیاری کۆتایی هاتنی جەنایەتە بێوچانەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل دژ بە خەڵکی فەلەستین بوونە. 

سەرپەیڤ