هەڵبژرادنی پەرلەمانی هەرێم، گۆڕان یان دووپات بوونەوە
شەشەمین خولی هەڵبژرادنی پارلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دوێنێ بیست و نۆێ ڕەزبەری هەزار و چوارسەد و سێ کۆتایی پێی هات و ئاکامی هەڵبژرادنەکانیش تا ڕادەیەک دووپات بوونەوەی بارودۆخی ڕابردوو بووە .
شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دواکەوتنی دوو ساڵە و دوای دەر کردنی پێنج فەرمانی سەرۆکایەتی نەچیروان بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە کۆتایی پێ هات هۆی دوا کەوتنی چەن جارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش ناکۆکیەکانی نێوان پارتیی و یەکێتیی بووە . بۆ یەکەمین جار هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن کومیسیونی باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق و بە دور لە دەسوەردان و کاریگەری دوو پارتی دەسەڵاتداری ئەو هەرێمە بەڕێوە چوو . پێشتر دادگای باڵای عێراق بە دوای سکاڵا ی ژومارێک لە کەسایەتیەکان و ڕەوتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەنگیان بە هەڵوەشانەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان و کومیسیونی خۆجێیی هەڵبژرادنەکان دا بوو . لێژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی عێراق ئاکامی سەرەتایی هەڵبژرادنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بەم جۆرە ڕاگەیاند : بە پێی ئەو بەیاننامەیە بەشداری کردنی خەڵک لەو هەڵبژرادنە 72 لەسەد بووە و ژوماری دەنگدەرانیش گەیشتووەتە دوو ملوێن و 87 هەزار کەس .
ھەتا ئەم چرکەساتە دەرەنجامە بەراییەکان دەربڕی ئەوەن کە تێکڕای دەنگی گشتی و تایبەتی ئا بەمشێوەیەن پارتی دیموکرات 809197 دەنگ، یەکێتیی نیشتیمانی 408141 دەنگ، نهوه نوی 290991 دەنگ، یەکگرتووی ئیسلامی 116981 دەنگ، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 64710 دەنگ، رهوتی ههلوێستی نیشتمانی 55775 دەنگ، بەرەی گەل 33165 دەنگ و گۆڕان 11621 دەنگ بووە.
هۆگر چەتۆ سەرۆکی ڕێکخراوی تۆڕی شەمس لە کونفڕانسی ئەمڕۆی خۆیدا ئاماژەی بە کێشەکانی ئەو هەلبژاردنە کرد و وتی : ئەم هەڵبژرادنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە بە بڕوای شیکارانی سیاسی شکستی حکومەتی خۆجێیی هەرێمی کوردستان لە بو.ارە جۆربە جۆرەکان بۆ وێنە لە دانی ڕاژەکاری پێویست لە وانە ئاو کارەبا سووتەمەنی و شتانی دیکە بە خەڵک و هەروەها دانی مووچە ی لە کاتی خۆِدا بە فەرمانبەران خانوو نشینەکان هێزە سەربازی و ئاسایشیەکان بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ناڕەزایەتیەجەماوەریەکان . هەروەها ناکوکیەکانی نێوان پارتیی و یەکێتی لەم خولەدا توندتر بووەتەوە کە ئەگەری ئەوەی هەیە کە کارتێکەر بێت لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی نوێ . ئەوەی وا لە تەبلیغاتی هەڵبژراڕن لە هەرێم دەبیندرێت نیشان ئەدات کە ئەو هەرێمە لەوانەیە ڕەوتی دژواری پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەزمون بکات .