تشرینی یه‌که‌م 31, 2024 10:16 Asia/Tehran

کۆمیساریای گشتیی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانرۆا) وشداریی دا؛ هەڵوەشانی ئەو ناوەندەی نەتەوە یەکگرتووەکان، شوێنهاتی کارەساتباری بۆ کۆمەڵگای جیهانی و قەیرانی مرۆیی غەززە، بەدواوە دەبێ.

پەرلەمانی رژیمی زایۆنی(کنێسێت) رۆژی دووشەممە سەرباری وشدارییدانی کۆمەڵگای جیهانی، یاسایەکی پەسەند کرد کە تێیدا چالاکیی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ناسراو بە ئانرۆا لەناو فەلەستینی داگیرکراو، قەدەغە دەکرێ.

"فیلیپ لازارینی" کۆمیساریای گشتیی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەڵوەشانی ئەو ناوەندە، جێی مەترسییە بۆ ئاشتی وئاسایشی جیهانی، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، لەپێناو داکۆکی لەو ناوەندەو هاوتەریب لەگەڵ جیدیی بوونی دۆخەکە، هەوڵ بدا. پێشتر، هەواڵدەریی رۆیتەرز ڕایگەیاندبوو، بەرپرسانی نەرویژی، ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک دەخەنە بەردەست نەتەوە یەکگرتووەکان هەتا رای دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی وەربگیردرێ لەبارەی بەڵێنیەکانی رژیمی زایۆنی پاش قەدەغەی چالاکیی ئانرۆوا . هەواڵدەریی رۆیتەرز هەروەها رایگەیاند: پرسیاری بەردەم دادگە ئەوە دەبێ کە ئاخۆ ئیسرائیل بەڕێگرتن لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە گەلی فەلەستین، یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەبەزێنێ.

پاش ئەو کارە، ئەنتۆنیۆ گۆترێش -ی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێی داگرت: قەدەغەی هەوڵەکانی ئانرۆوا لەلایەن رژیمی زایۆنی، پێشێلکەری یاساوڕێسای نێودەوڵەتی، جاڕنامەی دانراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنوانسیۆنی پەسەندکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی١٩٤٦دا دەبێ.

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی(ئۆ ئای سی) دەنگی پەرلەمانی رژیمی زایۆنی لەبارەی قەدەغەی چالاکیی ئانرۆا لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و هەڵوەشانی ئیمتیاز و پارێزراوییەکانی بەتوندی ئیدانەکردو ئەو کارەی بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نیودەوڵەتییەکان، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەکانی ئەو ڕێکخراوە زانی. شیاوی ئاماژەیە، گرووپێک ناسراو بە "پێبەندبوونە هاوبەشەکان" پێکهاتوو لە ١٦ وڵاتی بەلژیک، نەرویژ، ئیسپانیا، پورتوگال، ئیرلەند، بەرازیل، ئەفریقای باشور، ئەندۆنزیا، ئوردون، کوەیت و قەتەریش بە ئاراستەکردنی بەیاننامەی هاوبەش لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، داکۆکیان لە ئانرۆا کردو ڕایانگەیاند کە بێتوو ئیسرائیل یاسای تازەی لەبارەی قەدەغەی چالاکی ئەو دامەزراوە جێبەجێ بکا. بەئاشکرا مافە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکا. لەو بەیاننامەدا هاتووە، ئەو کارەی رژیمی زایۆنی، مەترسیی هەڵوەشانی گشت هەوڵە مرۆییەکان لە غەززەی بەدواوە دەبێ کە پەیوەستە بە ژێرخانەکانی ئانرۆا.

سەرپەیڤ