تەگەرەنانەوەی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنی لەبەردەم گەڵاڵەی ئاگربڕدا
حەماس و بەرپرسانی لوبنانی جەختیان کرد؛ هەڵخەڵەتاندن و تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنی، هۆکاری سەرەکیی درێژەی شەڕ لە غەززەو لوبنانە.
بەقسەی بەرپرسانی حەماس و لوبنان، بۆ هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی شیمانەیی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی، پێویستە سوپای ئەو ڕژیمە لە غەززەو لوبنان بچێتەدەر، ئاگربڕی هەمیشەیی بکرێ، گەمارۆی غەززە هەڵوەشێندرێ و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
"سامی ئەبووزوهری" لە ڕێبەرانی حەماس وتی: ئەمریکییەکان لەدووی ڕێککەوتنێکی ڕواڵەتیدان لە غەززە، حەماس پشتی لەهیچ پەیوەندییەک نەکردووە کە ئامانجی خستنەڕووی ڕێگاچارە بێت؛ ناتوانین گیراوانی داگیرکەر ڕادەست بکەینەوە لەکاتێکدا کە ئەوان درێژە دەدەن بە کوشت و بڕی خەڵکی فەلەستین. بەقسەی زوهری، ئەو گەڵاڵەی خرایەبەردەست حەماس، ویست و داوای خەڵکی فەلەستین دابین ناکا.
لەهەمان کاتدا، "نەجیب میقاتی" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنانیش لە دیدار لەگەڵ "ئاروڵدۆ لازارۆ"ی فەرماندەری هێزە ئاشتی پارێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشوری لوبنان ناسراو بە یونیفیل، وتی: پەرەی ئاستی دەسدرێژکارییەکانی دوژمنی ئیسرائیلی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان جارێکی دیکە، سەلمێنەری نەیارەتی دوژمنی زایۆنییە لەگەڵ گشت ئەو هەوڵانەی بۆ گەیشتن بە ئاگربڕ لەئاراستەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکرانی بەتەواوەتی بڕیارنامەی ١٧٠١ ئەنجامیان گرتووە.
ئوسامە حەمدان، ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماسیش لەوبارەوە وتی: قسەکردن لەبارەی ئاگربڕی کاتیی، لۆژیکانە نیە چونکە ئەوەی ئێمە دەمانەوێ ئەوەیە کە پەلامارەکانی سەر خەڵکی فەلەستین بەتەواوەتی رابگیردرێ.
خۆڕاگریی لەوئاراستەدا، گەلێک تاوانی داوەو دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ بزانێ کە ئێمە نابینە قوربانی فریودان و هەڵخەڵەتاندنەکانی. دەوڵەتی ئەمریکا بەنیازبوو لە پرسی دانوستانەکان بەقازانجی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە سود وەربگرێ و ڕێگای بەرەکانی خۆڕاگری لێک جیابکاتەوە، بەڵام نەیتوانی. ئەوەی دەوڵەتی ئەمریکا دەیکا، هاوبەشیی تەواو لە جەنایەت کردنەو ئەگەر گەرەکی با مەکینەی کوشت و بڕ بوەستێنێ، دابین کردنی چەکەمەنی بۆ داگیرکەرانی ڕادەگرت.
بەم پێیە، ڕێبەرانی گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و لوبنان وێڕای ئاگاداربوون لە ئامانج و تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنی، جەختیان کردەوە لە بنەماو پرەنسیپە نەگۆڕەکانیان واتە چوونەدەری هیزە داگیرکەرەکان لە غەززەو لوبنان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی ژیانی خۆیان.