ئامادەبوونی چەکدارانی تورکیا لە سەرزەویەداگیرکراوەکان
ئەم ڕۆژانە باسی ئامادە بوونی دە هەزار چەکداری تورک لە سەرزەویە داگیرکراوەکان کە بۆ یارمەتی دان بە ڕژێمی زایونیستی دژی خەڵکی غەزە شەڕ دەکەن جارێکی دیکە سەرنجی هەموو جیهانی بەرەو سیاسەتی دووفاقانەی تورکیا بۆ لای خۆی ڕاکێشا؛ سیاسەتێک کە چەن ساڵێکە لە لایەن تورکیاوە گیراوەتە بەر و هەڵبەت بە وتەی زۆرێک لە کارناسانی ناوچە ئێتر کەس باوەڕ بە تورکیا ناکات.
15 ساڵ لە کۆبوونەوەی داڤوس تێپەڕیوە، کە ئەردۆغان وەک سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە کۆنفرانسی "کۆڕبەندی ئابووری جیهانی" ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر لێدوانەکانی شیمۆن پێرێز، سەرۆکی ئەو کاتی ڕژێمی زایۆنیستی کە لەو ماوەیەدا ئومێدێک لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا بە دی هات کە تورکیا گەڕاوەتەوە بۆ ناو حەوزەی وڵاتانی ئیسلامی و ئیتر چاوەڕوانی ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپا نابێت، و ڕەنگە ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی ئەردۆغان بێت لە سیاسەتی تورکیادا، بەڵام لەو ساڵەیەوە، هەموو ساڵێک، بەشێک لە پەیوەندییە ئاشکرا و شاراوەکانی تورکیا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، بە سیاسی بووە سەردێڕی باسی کۆگە سیاسی و مێدیاکانی جیهان.
لە لایەکی دیکەوە، دامەزراندنی پەیوەندی سیاسی، سەربازی، ئاسایشی و ئابووری لە نێوان ئانکارا و تەلابیب ڕووداوێکی تازە نییە، بەڵام پەیوەندیەکانی ئەم دواییەی نێوان تەلابیب و ئانکارا ئەوەش لە دۆخێکدا کە ئەردوغان بەردەوام دروشمی دژە زایونیستی ئەدات و لە لایەکەوە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بوون و هەروەها ئاشکرابوونی حوزور و ئامادە بوونی چەکدارانی تورکیا لە ئیسرائیل، سیاسەتمەدارانی موسڵمانی تووشی شۆک کردووە. بە شێوەیەک کە سەرنجی ڕای گشتی و نیگەرانی بازنەی سیاسی وڵاتانی ناوچەیی و دەرەوەی هەرێم ورووژاندووە. حکومەتی ئەردوغان لە زیاتر لە ٢٠ ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی ڕەهای بەسەر تورکیادا، بەردەوام خۆی بە میراتگری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەک ئولگوی سەرکەوتوو بۆ بنیاتنانی پاشایەتی ئیسلامی دەزانێت کە پێویستە هەموو کاروباری جیهانی ئیسلامی بەڕێوەببات.
ئەم بانگەشەیەی حکومەتی ئەردۆغان هاوکات بوو لەگەڵ پەیوەندییە هەمەلایەنە ئابووری، بازرگانی و دیپلۆماسییەکانی تورکیە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی. پەیوەندی زۆر دۆستانە، کە لە بەرزترین ئاستی خۆیدا سەردانی سەرکردەکانی ڕژێمی تێرۆریستی زایۆنیستی بۆ تورکیە و ئامادەبوون و وتاریان لە پەرلەمانی نەتەوەیی تورکیا لەخۆدەگرێت. تا ئەوکاتەی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە ٧ی ئۆکتوبری ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و دوای هێرشی دڕندانەی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە، بیروڕای گشتی تورکیای لە دژی ئیسرائیل وروژاند و دواجار سەرکردەکانی ئەم وڵاتە ناچار بوون پچڕاندنی پەیوەندی ئابوری لە گەڵ ڕژێمی زایونی ڕابگەیەنن و بەڵام ئاماری بازرگانی دوولا ئەمە پشتڕاست ناکاتەوە.
تورکیا و حکومەتەکەی ئەردۆغان کە خۆی وەک لایەنگری جیهانی ئیسلامی و حەماس نیشان دا و پێشوازی لە حەماس لە تورکیا کرد، هەنگاوی کردەیی ئەوتۆی بۆ پشتیوانی لە حەماس و فەلەستین هەڵنەگرت.
ئیدیعای پچڕانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەلایەن ڕای گشتی جیهانی ئیسلامییەوە قبوڵ نەکراوە، بەڵکو لەلایەن هاووڵاتیانی تورکیاشەوە قبوڵ نەکراوە و ڕاستییەکەی جێی گومانە.
ئەردۆغان لە قسەکانی ئەم دواییەیدا ئیدیعای کردووە: "تورکیا تاکە وڵاتە کە بایکوتی ئابووری دژی ئیسرائیل بەکارهێناوە." بەڵام بە پێی بەڵگەنامە بڵاوکراوەکان، نەک هەر ئەو پەیوەندییانە نەپچڕاوە، بەڵکو تورکیە یارمەتی سەربازی بە ڕژێمی زایۆنیستی ئەدات.
بێگومان ئەردۆغان لەبیری کردبێت کە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی وەک ئێران، پاکستان، ئەفغانستان، عێراق و سوریا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی پچڕاندووە یان ساڵانێکە لە شەڕدان.