دانیشتنی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاریە ئیسلامیەکان و کۆمکاری عەرەب
دووهەمین کۆبوونەوەی بەپەلەی سازمانی هاوکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی لە پایتەختی عەرەبستان دەستی بەکار کرد و لە سەرەتای ئەم دانیشتنەشدا پاشمیری ئەو وڵاتە پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، لوبنان و ئێرانی شەرمەزار کرد.
موحەمەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی لە دەسپێکی دانیشتنی بە پەلەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز وتی ئێمە جەخت دەکەین لەسەر نەیاریەتی بەبڕشتانەی خۆمان لە گەڵ ژینوساید کردنی خەڵکی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە . بن سەلمان وتی ئێمە ئوپڕاسیونی سەربازی بۆ سەر لوبنان ئیدانە دەکەین ئیمە هەروەها پەلامار بۆ سەر خاکی ئێرانیش ئیدانە دەکەین.
ئەحمەد ئەبوو غەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبیش لەو دانیشتنە دا وتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە ئێمە خوازیارین وڵاتی فەلەستین دەبێ لە لە ناخیدا بێت ناوبراو وتی دەبێ ئاگربڕ لە کەرتی غەزە دابمەزرێت .
مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فلەستین لە و دانیشتنەدا جەختی کرد کومەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە ناکام مایەوە و پەلامارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەر بەردەوامن مەحموود عەباس وتیشی : ئێمە خوازیاری هەڵپەساردنی ئەندامیەتی ئیسرائیلین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبراو وتیشی وڵاتانی جیهان دەبێت پێداچوونەوەیان هەبێت لە پەیوەندی خۆیان لە گەڵ ئیسرائیل عەباس خوازیاری ڕاگرتنی شەڕی ئیسرائیل دژی غەزە و دانی ئەندامیەتی بە تەواوی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو.
بەشار ئەسەد سەرۆک کوماری سووریاش لەو دانیشتنەدا وتی ساڵێک دڕندەکاری و جەنایەتی ڕژێمی زایونیستی لە غەزخە درێژەی بووە و و ساڵی ڕابردوو ئێمە ئێمە جەختمان کرد لەسەر ڕاگرتنی شەڕ و شەهیدانی ئەم یەکساڵە زۆرتر بوو.
عەبدولفەتاح سیسی سەروک کوماری میسریش وشداری دا کە داهاتووی جیهان لە دوو ڕێی دایە و ئەو شتەی وا ڕوو ئەدات دەسدرێژکاری قەبووڵنەکراوەی ئسیرائیل بۆ سەر فەلەستین و لوبنانە .
حسین ئیبراهیم تاها سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی یش جەختی کرد لەسەر پێویستی کۆتایی دان بە شەڕ و هەوڵ بۆ بەفەرمی ناسینی وڵاتی فەلەستین . شای ئوردونیش وتی ئیسرائیل پێداگری دەکات لەسەر بنپێکردنی مافی مڕوڤ لەم ناوچەدا کارەساتێکی سامناک خەریکە ڕوو ئەدات کە پێویستە خێرا ڕابگیردرێت .
سەرۆک کوماری تورکیاش لەو دانیشتنەدا خوازیاری بایکوتی چەکەمەنی ڕژێمی زایونیستی بوو . ڕەجەب تەیب ئەردوغان وتیشی کابینەی نتانیاهۆ لە لایەکەوە بو توند بوونەوەی بارگرژی سەربازی لە گەڵ ئێران هەوڵ ئەدات و لە لایەکی دیکەوە درێژە ئەدات بە پەلامارەکانی خوی دژی غەزە بەڵام ڕەخنەگەلێکیش لە هەڵوێستی بڕێک لە سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە بیروڕای گشتی جیهانی ئیسلام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دی هاتووە .
تەنانەت کاربەرانی عەرەب زیاتر باسیان لە کردەوەکانی کوماری ئیسلامی ئێران و یەمەن و گرووپەکانی خوڕاگری لە عێراق و سووریا و لوبنان کردووە بۆ لاگریان لە غەزە و ڕێزیان لێ گرتووە و ڕەخنەیان گرتووە لە خێوندنەوەی تەنیا بەیاننامە لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی دیکەوە و تەنانەت سەبارەت بە هەڵوێستی سەروک کوماری تورکیاش لە توڕە کومەڵایەتیەکان ڕەخنەیەکی جیدی لەچاپ دراوە کە چلونە تورکیا لە گەڵ ڕژێمی زایونی پەیوەندی بازەرگانی هەیە و بانگەشەی لاگری لە غەزەش دەکات یان وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بە دوای ئاسایی کرانەوەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ڕژێمی تڕوڕن کاتی کە 50 هەزار بێ دەرەتان و مەزلوم لە غەزە شەهید کراون و ملوێنانکەسیش لە فەلەستین و لوبنان ئاوارە کراون .