تشرینی دووه‌م 13, 2024 09:17 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان لە ئەمریکا بە ئاماژە بە ڕادەی یەکجار زۆر یارمەتیی سەربازی کە واشینگتۆن لە دوو شەڕی غەززە و ئوکراین خستوویەتییە بەردەستی ڕژێمی زایۆنی و کییەف، باس لە لاوازبوونی سوپای ئەمریکا بە هۆی ئەو سیاسەت و بەرنامەیە دەکەن.

ڕۆژنامەی بیزینێس ئینسایدێری ئەمریکا نووسی؛ ئەمریکا دەیان ملیار دۆلار کەرەستەی جەنگی و یارمەتیی لۆجستیکی خستۆتە بەرەدەستی هاوپەیمانەکانی خۆی لەوان ئوکراین و ڕژێمی زایۆنی و هاوکات ئەنجامی لێکدانەوەکان باس لەوە دەکات لە سوپای ئەمریکا ڕوو لە لاوازبوون ناوە.

"برەدلی مارتین" ئەفسەرێکی باڵای خانەنشینی هێزی دەریایی  ئەمریکایش لەم بارەوە وتی: حکومەتی بایدێن مووشەک و سیستەمی پێشکەوتووی کە بۆ شەڕێکی لە ئاستی باندا پێویست دەبن، بە ڕادەیەکی زۆر و بەربڵاو خستۆتە بەردەستی تلاڤیڤ و کییەف و هەر لەبەر ئەوەش ئێستا ئێمە توانای پەرەپێدانی خێرای بنکەی پیشەسازیی خۆمان لە دەست داوە.دەیتا و زانیاریی ئاشکراکراوی پێنتاگۆن ئەوە دەردەخەن کە یارمەتییە زۆر و بەربڵاوەکانی ئەمریکا بە ڕژێمی ئیسراییل و ئوکرایین لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بۆتە هۆی ئەوەی کە پاشەکەوتی چەکەمەنی و کەرەستەی جەنگیی سوپای ئەمریکا تەواو دابەزێ و لاواز بببێ.

یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئوکراین جگە لە کەرەستەی جەنگی ڕادەیەکی بەرچاو ترۆمبیلی سەربازی، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، چەکی دژەتانک چەکی بچووک و شت و مەکی سەربازیی دیکەش دەگرێتەوە.

لە ماوەی ٤٠٠ ڕۆژی رابردوودا کە جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل لە غەززە بەردەوامن، ژێدەرە هەواڵییەکان بە جاران رایانگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا لە تەنیشت سەربازانی ئیسراییل لە شەڕی دژ بە خەڵکی غەززە شەڕ دەکەن، هەر بۆیە کارناسان دەڵێن ئەمریکا جگە لە دابین کردنی چەک و کەرەستەی جەنگیی پێویستیی نەتانیاهوو بۆ بەردەوامکردنی ژینۆسایدی فەلەستینییەکان، هاودەست و هاوبەشی سەرەکیی زایۆنییەکانە لەو جەنایەتانەی لە غەززەدا دەیکەن. 

سەرپەیڤ