گەیشتنی ژماری شەهیدانی غەززە بە ٤٣ هەزار و ٧٤٦ کەس
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچەیە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٣ هەزار و ٧٤٦ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ جەنایەتی کۆمەڵکوژی لە ناوچە جۆاروجۆرەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە ٢٨ کەس شەهید بوون و ١٢٠ کەسیش بریندار. لە شاڵاوی تازەی جەنایەتەکانی زایۆنییەکاندا، لە کەرتی غەزە، پێنج فەلەستینی لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خێوەتەکانی ئاوارەکان لە باشووری مەواسی لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە شەهید بوون.هاوکات کۆمیتەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە لە ڕیزی ژینۆساید دادەنرێ و ئەم ڕژێمە برسێتیدانی کردووە بە چەکێکی جەنگی دژ بە خەڵکی غەززە. کۆمیتەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کردەوە دژ بە مافی مرۆڤەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی فەلەستینی داگیرکراو، لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بە پێی لێکۆڵینەوەی ئەنجامدراو لە مەودای ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ تا ژولایی ٢٠٢٤، زەبرێکی گیانی قورسی لە خەڵکی مەدەنیی غەززە کەوتووە و ڕەوشی زاڵ بە سەر ناوچەکە گیانی فەلەستینییەکان دەخاتە مەترسییەوە.
بە پێی هەواڵی دیکەیش ٤٢ ڕۆژی لە سەر یەکە کە سوپای ڕژێمی تیرۆر ڕیگای نەداوە بە گەیشتینی خۆراک و دەرمان بە دەستی هەزاران شاروومەندنی گەمارۆدراوی باکووری غەززە و بەردەوامە لە شەڕی ژینۆساید، برسێتیدان و گەمارۆی ئەم ناوچەیە.
بەردەوامبوونی هەڵمەتی سەربازی، تووندترکرانی گەمارۆی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ناوچەکە و پێشگری بە گەیشتنی یامەتیی مرۆڤدۆستانە و خۆراک و خواردن بە باکووری کەرتی غەززە بۆتە هۆی ئەوەی کە فەلەستینییەکانی ئەم ناوچەیە تووشی ڕەوشێکی یەکجار نالەبار و دڵتەزێن و باروودۆخێکی تەندرووستیی کارەساتبار ببنەوە.