تشرینی دووه‌م 18, 2024 19:36 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە هەژماری شەهیدانی پەلامارەکەی ئەرتەشی تڕۆر بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتووەتە 43 هەزار و 922 کەس .

 وەزارەتی تەندروستی  فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لە 48 کاژمێری  ڕابردوودا  ڕژیمی زایونیستی 4 جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەزە ئەنجام داوە  کە بووە ههۆی  شەهید بونی  76 کە س و بریندار بوونی 158 کەس  لێکەوتەوە .

لە 409 هەمین  ڕۆژ لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی  بۆ سەرناوچە جوراوجورەکانی غەزە بۆ وێنە بەیت لاهیا  نوسەیرات و بەریج نزیک لە  سەد  کەسی سیڤیل بریتی لە ژن و منداڵ شەهید بوونە  .دەوترێت کە لە پەلامارە دڕندانەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر  ماڵ و خێوەتی ئاوارەکان دەیان کەسی دیک بریندار بوونە .

باکووری غەزە شایەتی  دەیان جەنایەت و  لەسێدارەدانی  سارایی نوێ لە لایەن  ئەرتەشی تڕوڕ دژی ژومارێکی زۆر لە کەسانی سیڤیلە  بە جورێ کە  ناوەندی مافی مڕوڤی  ئوروپا مەدیتەرانە  ڕایگەیاند  کە ئەرتەشی تڕوڕ   لە لە 43 ڕۆژ  پێشتر  و لە ڕەوتی  سێهەمین پەلاماری خۆی بۆ سەر  باکووری غەزە دەستی داوەتە  جەنایەت دژی  کەسانی سڤیل  ترساندن  دەرکردن لە ماڵەکانیان و کۆچاندنی ئەوان بۆ دەرەوەی  باکووری غەزە بە زۆرەملێ لە یەکێک لە گەورەترین شەپولی کوچاندنی بە زورە ملێ  لە  خولی هاوچەرخدا .

عاسم نبییە  وتەبێژی   شارەوانی   شاری غەزە باسی کرد لە   قەیرانەکانی ئەو شارە  بە دوای پەلامارەکانی  ڕژێمی زایونیستی و   لەناو بردنی  ژێرخانەکان و کەمبوونی  توند یئاو . لە هەمان حاڵدا  گوردانەکانی  قەسام ڕایگەیاند  کە تانکێکی مێرکاوای ئیسرائیلی  لە بەیت لاهیای  بە ڕاکێتی  دژە زرەیی  یاسینی 105 کردووتە ئامانج  قەسام هەروەها ڕایگەیاند   چەکدارانی زایونیستی  پێکهاتوو لە  12 چەکدار ی بە بومبی  دژە نەفەر لە ناوەندی   شاری بەیت لاهیا لە باکووری غەزەی کردووەتە ئامانج  .

هەروەها  گوردانەکانی قەسام باسی کرد لە  کوشتنی 5   سەربازی  زایونی لە ناوچەی  ئەلجوانی  لە ناوەندی  بەیت لاهیا لە باکووری غەزە .

سەرپەیڤ