ڕۆژی جیهانی منداڵ و ڕۆژانی پڕ لەئێشی منداڵانی غەزە و لوبنان
ڕۆژی جیهانی منداڵ لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە کوشتاری منداڵان لە غەزە و لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایونیستیەوە هەروا بەردەوامە بابەتێک کە بووەتە هۆی نیگەرانی یونیسێف.
حێمز ئیڵدر وتەبێژی ڕێکخراوی یونیسێف لە وتارێکدا ڕوو لە جیهان وتی: کوشتنی منداڵان لە غەززە و لوبنان بووەتە شتێکی ئاسایی و ئەم ئاساییکردنەوەیەش مەترسیدارە ئێڵدەر وتی: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ لە لوبنان کوژراون و ١١٠٠ منداڵیش بریندار بوونە، لە کاتێکدا پێدەچێت لە کوشتنی منداڵاندا ئولگویەکی جێی نیگەرانی دروست بووە کە پێی دەوترێت ئاساییکردنەوە .
لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، زیاتر لە پازدە هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید بوون و هەزاران کەسیش بریندار بوونە. هەروەها زۆرێک لە منداڵانی ناوچە جیاوازەکانی غەززە بەهۆی برسێتیەوە مەترسی مردنیان لەسەرە.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، نزیکەی چوار هەزار منداڵی فەلەستینی بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زوریش بەهۆی برسێتی و نەخۆشی و ئاوارەبوون و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان مەترسیی مردن دان. ئیسماعیل بەقایی هامانە ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی منداڵان جەختی کرد: ١٩ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی منداڵان، وەبیرهێنانەوەی مافی هەموو منداڵانە بۆ ژیان لە ئاشتی و ئاسایشدا.
سەرەڕای هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان، منداڵانی غەززە و لوبنان نەک هەر لە شەڕی غەززەدا دەمرن، بەڵکو تەنانەت ئەوانەی لە ژیاندان لە ترس و توقانی شەڕ و بێ ماڵ و حاڵ و بێ دەرمان و تەندروستی دا دەژین " ئەنەس شەریف ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی وێنەی ئەو منداڵانەی تۆمارکردووە کە بەهۆی برسێتی لە ئەلتەفە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.
ماوەیەک لەمەوبەر لەکاتی وەسفکردنی بارودۆخی ئەو قوتابخانەیەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: کاتێک گەیشتمە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە، هێز و توانای قسەکردنم لەدەستدا. من ماندوو و پڕ لە ئازارم لەو بڕە ئەندامانەی جەستە و خوێن کە ئەمڕۆ بینیم .
ڕاستی ئەوەیە کە کوشتن و ئەشکەنجەدانی منداڵانی بێ تاوانی فەلەستینی برینی قووڵی لەسەر ویژدانی مرۆڤایەتی دروست کردووە. کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆتایی بە جەنایەتە قێزەونەکانی دوژمنی منداڵ کوژ بهێنێت.