تشرینی دووه‌م 22, 2024 19:18 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی ناڕەوای ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

وەزارەتی دەرەوە و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران کاردانەوەیان نیشاندا بە بڕیارنامەی ناڕەوای دەرکراو لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا دژ بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێران.

وەزارەتی دەرەوە و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی ناڕەوای دەرکراو لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێران ڕایگەیاند؛ ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ژێر گوشاری سێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا  و سەرباری داکۆکی نەکردنی نیوەی دەوڵەتانی ئەندام، بڕیارنامەیەکی دژ بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئێران پەسەن کرد کە هیچ کۆدەنگییەکی لەسەر نەبوو. ئەم بڕیارنامەیە لە کاتێکدا دەرکرا کە سیاسەتی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە سەر بنەمای ڕاهاتنێکی بنیاتنەر بووە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و هەر لەم چوارچێوەدا ئێران پێشوازیی کرد لە سەرفەری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی  و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسیش لە سەردانی ئەمدواییەی لە ئێران جگە لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی کۆبیناکانی تاتیبەت بە پیتاندنی ئەتۆمیی ئێرانیشی کرد. لە وەها ڕەوشێکدا سێ دەوڵەتی ئەورووپایی و ئەمریکا کە خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژن لە بەڵێنشکێنی و پێبەندنەبوونی ئاشکرا بە ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان لەوان لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا و دەکارهێنانی بایکۆتگەلی زاڵمانە و گوشاری نایاسایی دژ بە گەلی ئێران، لە جیاتی یارمەتیدانی پەرەسەندنی کەشی بنیاتنەری نێوان ئێران و ئاژانس، تەنانەت چاوەڕێی ئەنجامەکانی سەفەری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانیش نەمان و لە هەنگاوێکی دوژمنکارانە و ناڕەوادا، دەستیان دایە دەرکردنی بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا.هاوکات سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە وەڵام بە دەرکرانی بڕیارنامەی دژەئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا، فەرمانی هەڵگیرانی هەنگاوگەلی گرینگ و کارتێکەری دەکرد، لەوان وەڕێخستنی کۆمەڵەیەکی بەربڵاوی سانتریفیوژی نوێ و پێشکەوتوو لە هەموو چەشن و مۆدیلێک. 

سەرپەیڤ