جینوساید لە غەزە ؛ ڕژێمی زایۆنی ئاوارەکان لەناو خێوتەکاندا دەسوتێنێ
لە درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی فەلەستینیەکانی دانیشتووی غەزە چاودێری مافی مڕۆڤی ئوروپا -مەدیتەرانە ڕایگەیاند : ئەرتەشی ڕژێمی زایونی کۆمەڵێک لە ئاوارە فەلەستینیەکانی لە خان یونس بە زیندویی سووتاندووە
چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا- مەدیتەرانە ئاماژەی بەوەدا کە سوپای داگیرکەری زایۆنیستی بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج ووتیشی : ئەرتەشی ڕژێمی زایونی ڕاستەوخۆ خێوتی پەنابەرانی ناوچەی ئەلمەواسی خان یونسی کردە ئامانج کە بووە هۆی شەهید بوونی ٢٠ فەلەستینی کە زۆربەیان. منداڵ بوون و بریندار بوونی 18 کەسی دیکە . دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی لە قەڵاچۆ و جینوسایدی خەڵکی فەلەستین سنووری بۆ نییە .
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر شەڕی غەززەدا، ڕژێمی زایونی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی ئەو فەلەستینیانەی کە لە غەززە نیشتەجێن تەنانەت لە خێوت و کەمپەکانی پەنابەران و شەهیدیان دەکات ، ئانییس کالامار سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هەروەها باس لە ڕووداوەکانی کەرتی غەززە و پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی دەکات و ڕاپۆرتی دا : جینۆساید خەریکە ڕوودەدات ناوبراو وتی : ئەو حکومەتانەی کە چەک دەگوازنەوە بۆ ئیسرائیل بەڵێنەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید بەپێی کۆنوانسیۆنەکە پێشێل دەکەن و لە مەترسی هاودەستی کردن دان .
ڕەشیدە تەلیب یەکەمین پەرڵەمانتاری بە ڕەگەز فەلەستینی لە کۆنگرەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هاوکارەکانم لە کۆنگرێس چیتر ناتوانن جینۆساید لە فەلەستین ڕەت بکەنەوە و پێویستە گەمارۆی چەک بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنین، لەڕاستیدا لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا دوو هەڵوێستیان گرتووە بەر ، لەلایەکەوە باسی مافی مرۆڤ دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە چەک بۆ ئیسرائیل دەنێرن و بەرگری لە هەڵوێستەکانی تەلئەبیب دەکەن وا نیشان دەدەن کە ناتوانن کۆتایی بە ئاپارتاید و جینۆساید لە غەززە بێنن، لە کاتێکدا خۆیان هاوبەش و هاودەستی ئیسرائیلن لەم کۆمەڵکوژییەدا.