کانونی یه‌که‌م 17, 2024 19:50 Asia/Tehran
  • دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی دژی دانیشتووانی غەززە

لە چوارسەدوسی و یەکەمین ڕۆژی شەڕی غەززە سوپای داگیرکەری زایونی بەردەوامە لە سەر بوردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەو دیارە ئەمەش دەیان شەھیدو برینداری لێ کەوتووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: ھێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە، شەھید بوونی ٣١ کەس و بریندار بوونی ٧٩ کەسی دیکەشی لێ کەوتووەتەوە.

سوپای ڕژێمی زایونی ھەروەھا ماڵێکی لە بەیت لاھیا لە باکووری کەرتی غەززە کە ئاوارە فە لەستینییەکانی تیادا نیشتەجێ بوون ، بوردومان کرد. لەو تاوانکارییەش دا پتر لە ١٥ فەلەستینی شەھید بوون. ئا بەمجۆرە ژمارەی شەھیدانی شەڕەکەی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە ھەتا ئێستا بۆ چلو پێنج ھەزارو ٥٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش بۆ سەدوحەوت ھەزارو ٤١ کەس ھەڵکشاوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھێشتا ھەزاران کەس لە کەرتی غەززە بێ سەروشوێن بوونەو یان لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

ناوەندی کاروباری دیلە فەلەستینییەکانیش ڕایگەیاندووە کە ژمارێک لە دیلە فەلەستینییەکان لە بەندیخانەی زایونیی «عەتسیون» لە باشووری «بەیت لەحم» لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن لە بەر بەکارھێنانی خۆراکی گەنیو نەخۆش کەوتوون.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ھەروەھا باسی ھێرشی دەستەیەک لە شارۆچکەنشینە زایونییەکان  بۆ سەر مزگەوتی ئەقسایان کردووە. ئینجا سەرچاوە عیبرییەکانیش باسی ئەوە دەکەن کە ھێزە داگیرکەرەکان لەکەرتی غەززە توشی ڕووداوێکی قورسی ئاسایشتی ھاتوون کە ئەمەش تیا چوونی دوو لەشکریی زایونیی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ