دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر سوریا
چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆش درێژەیان دا بە دەسدرێژکارییەکانیان بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی سوریا
چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆش لە درێژەی دەستدرێژییەکانیان، پەلاماریان کردە سەر یەکێک لە گوندەکانی باشووری سوریا بە ناوی "سووسێ" و ماڵەکانی ئەم گوندەیان کاول کرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی زایۆنیستی چوونە ناو ناوچەی "جەباتا ئەلخەشەب - لە دەڤەری "قونەیترە" و داوایان لە دانیشتوان و کەسایەتییە دیارو بە ناو بانگەکانی ئەم ناوچەیە کرد کە چەکەکانیان ڕادەست بکەن .
دانیشتوانی گوندی سوسێ لە دەڤەری باشووری قونەیترە دژی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیست کە دزەیان کردووەتە ناو ئەم گوندە خۆپیشاندانیان کرد .سەربازانی زایۆنیستی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە کرد و حەوت کەسیش بریندار بوون. لەلایەکی دیکەوە، تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکان کە لە لایەن تورکیاوە پالپشتی دەکرێن و هێزەکانی هه سه ده بەردەوامە ملیشیاکانی لایه نگری کراوی تورکیاش ، هێرشیان کردە سەر گوندی "قبرەیمۆ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری منبج .
سەرچاوەکانی سوریا ڕایانگەیاند کە لەو پێکدادانانەدا ئەفسەرێکی تورک کوژراوە تورکیا بە و پەلامارانە بە نیازی بوار ساز کردنە بۆ بەدەستەوە گرتنی کونتڕوڵی شارەکان و ناوچە کوردنشینەکان و لەناوبردنیان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا به هەڕەشەله کوردەکان کە بنکەکانیان لە ناوچەکانی باکوری سوریایە، ڕایانگەیاند کە "چەکدارە کوردەکان لە سوریا یان دەبێت چەکەکانیان دابنێن یان لەگەڵ چەکەکانیان لە خاکی سوریادا بنێژرێن. دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ململانێی نێوان گروپە جیاوازەکانی سوریا، لەوانەش ئه وانه وا لە لایەن تورکیا و ئەمریکا پشتگیریان لێدەکەن، چڕتر بووەتەوە.