جەرەسی وشداری سەرمای بکوژ لە غەززە زرینگایەوە
پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی پێنج منداڵ بە هۆی سەرما وتی: سەرما و سۆڵەی زستان دیسان جەرسی وشداری سەبارەت بە بارودۆخی کارەساتباری کەرتی غەززە زرینگاندۆتەوە.
"ئەحمەد ئەلفەڕا" پزشکی پسپۆڕی منداڵان لە ناوەندی دەرمانی ناسر لە باشووری ڕۆژاوای کەرتی غەززە وتی: منداڵی شیرەخۆرە بەرگەی سەرما و سۆڵە لە حاڵەتی ئاساییشدا ناگرێ تا بگاتەوەی لە خێوەتدا بێت و لە بەر سەرما و سۆڵە و باو بۆراندا. ناوبراو بە ئاماژە بە گیانلەدەستانی پێنج منداڵ بە هۆی سەرما لە غەزە، وتی: بێتوو ڕەوشەکە هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هیچ ڕێگاچارەیەکی بۆ نەبینرێتەوە، ژماری منداڵانی قوربانی سەرما و سۆڵە گەلێک زیاتریش دەبێ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستینیش دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند: پاش خراپبوون و داکەوتنی دەیان هەزار خێوەتی ئاوارەکان لە کەرتی غەززە هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی شەپۆلی سەرما و سۆڵە و سەهۆڵبەندانێکی قورس گیانی هەزاران کەس کەوتۆتە مەترسییەوە. بە پێی هەواڵی دیکە هێزی سەربازی زایۆنی کە بەردەوامن لە کردەوە دڕندانەکانیان لە باکووری غەززە، ژمارەیەک لە نەخۆشەکانیان لە کاتی گواستنەوەیان لە نەخۆشخانەی ئەندۆنزیانی بۆ نەخۆشخانەی شیفای شاری غەززە قۆڵبەست کردووە. ژێدەرە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند؛ هێزی سەربازیی زایۆنی چوار نەخۆشیان لەو ١٠ نەخۆشەی کە خەریکی گوێزرانەوە لە نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیانی بۆ نەخۆشخانەی شیفا بوون، گرتووە و دۆخی تەندروستی یەکێک لەو نەخۆشانە با ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
لە لایەکی دیکەوە لە درێژەی جەنانەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا سی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون . بە پێی ڕاپۆرتی ئێرنا؛ ژێدەرە پزیشکییەکان لە وتوێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایانگەیاندووە کە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە تا ئێستا سی فەلەستینی بە هۆی بۆردومانەکانی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە شەهید بوون کە پازدە کەسیان لە باکووری غەززەدا شەهید بوون . ژماری شەهیدانی غەززە لە چوارسەد و پەنجا و یەکەمین ڕۆژی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە گەیشتە ٤٥ هەزار و ٥٤١ کەس.