شەهید بوونی ٤٨ فەلەستینیی دیکە لە غەززە/ ژماری شەهیدان گەیشتە ٤٥ هەزار و ٨٥٤ کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین باسی شەهیدبوونی ٤٨ فەلەستینی دیکەی کرد بە هۆی بۆردومانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی و وتیشی کە ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە ٤٥ هەزار و ٨٥٤ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەسین لە غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا ڕژێمی زایی ٣ کوشت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە ٤٨ کەس شەهید بوون و ٧٥ کەسی دیکەش بریندار. ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران پێش بە هێزەکانی فریاگوزار دەگرن دەستیان بگاتە ئەو ناوچانە.
بە هێنانە ئەژماری شەهیدانی ئەمڕۆ ژماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی باهۆزی ئەقسا تا ئێستا گەیشتووەتە ٤٥ هەزار و ٨٥٤ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٩ هەزار و ١٣٩ کەس. جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل لە کەرتی غەززە لە کاتێکدا بەردەوامە کە سەرما و سۆڵەیەکی یەکجار نالەبار لە تەنیشت نەبوونی خۆراک و خواردن ڕەوشێکی مەرگهێن و کارەساتباری خوڵقاندووە بۆ ئاوارەکان کە لە نێو خێوەتگەلێکدا دەژین کە ئاو دایگرتوون.