تەشەنا سەندی ئاوارە بوونی فەلەستینیەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی
بەخشینی نێودەوڵەتی جەختی کرد کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی بووەتە هۆی ئاوارە و هەڵوەدابوونی نزیک بە ٤٠ هەزار فەلەستینی.
بەخشینی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە فەلەستینیەکانی دانیشتووی ڕۆخی خۆرئاوایی بە هۆی بەرزبوونەوە ی ئاستی پەلامارە شاروچکە نشینە زایۆنیەکان، کاولکرانی ماڵەکانیان لە لایەن هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی، بەرتەسکایەتی بۆ چوونە ناو ئەم ناوچانە وپەرەی دروست کرانی شارۆچکە نایاساییەکان لەگەڵ مەترسیی نائاسایی کۆچی بەزۆرەملیی ڕووبە ڕوو دەکاتەوە.
بەخشینی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی دا کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیک بە ٤٠ هەزار فەلەستینی لە ئوردوگاکانی جەنین ، تولکەرم ونورشەمس لە ڕۆخی خۆرئاوایی . هەروەها ئەم ڕێکخراوەیە ڕاگیرانی خیرای سیاسەتە سەرکوتکارانەکان وهەڵوەشانی هەرجۆرە گەڵاڵەیەکی داوا کرد کە دەتوانێ لە ئاستی سزابەکۆمەڵەکان دابێت. " فەیسەڵ سەلامە " سەرۆکی لێژنەی جەماوەری خزمەتەکانی ئوردوگای تولکەرم چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە ئاماژەدان بە بەردەوامکرانی داگیرکاری وبایکۆتی توندی ئەم ئوردوگایە لە زیاترلە یەک مانگ لەمەوبەر ، جەختی کرد کە ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئاوارە بوونی دانیشتووانی ئۆردوگاکە بە زۆری چەک.ڕێکخراوی" دیدەوانی مافی مرۆڤ" یش وێڕای هۆشداری دان لەبارەی دوپاتکرانی کارەساتی غەززەلە ڕۆخی خۆرئاوایی ، خوازیاری کاروکردەی وڵاتانی جیهان بۆ پیشگیری کردن لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان لە ڕێگەی داسەپانی بایکۆتە ئامانجارەکان وڕاگیرانی گواستنەوەی چەک بەم ڕژێمە بوو. ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە ، سوپای داگیرکەر ماڵیی زۆری کاولکردوە وژێر خانەکانی لەناوبردووە . چەند کیلومێتر تۆری ئاوو ئاوەڕیی وئاوی خواردنەوە لە جەنین لە ڕۆخی خۆرئاوایی کاول کراوە.