پاشگەزبوونەوەی ترەمپ لە پلانی دەرکردنی دانیشتووانی غەززە
دۆناڵد ترەمپ لە دوایین لێدوانیدا پاشگەز بوویەوە لە پلانەکەی سەبارەت بە وەدەرنانی دانیشتووانی غەززە.
ئەم پاشگەزبوونەوەی ترەمپ لە پلانی پاکتاوکردنی غەززە لە کاتێکدایە کە گوشاری بیروڕای گشتی ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگرتنی پشتیوانییەکانی حکومەتەکەیان لە ڕژێمی زایۆنی یەکجار زۆر بووە.
لە نیویۆرک دەیان جوولەکەی پشتیوانی فەلەستین لە نێو تاوەرەکەی ترەمپ کۆبوونەوە و درووشمی ئازادی فەلەستینیان دا، ئەوان هەروەها خوازیاری ئازادکردنی خێرای مەحموود خەلیل بوون، خوێندکاری زانکۆی کۆلۆمبیا کە ئیقامەی یاسایی ئەمریکای هەیە. دێب راوینگەر، ئەکتەری جوولەکە، یەکێک بوو لەو کەسانەی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار ببوو.
"ئەم خۆپیشاندەرە جوولەکانەی کە دروشمی ئازادی فەلەستینیان بەرز کردبووەوە و خوازیاری ڕاگرتنی یارمەتی چەکەمەنی بە ڕژێمی زایۆنی بوون، لە لایەن پۆلیسەوە سەرکوت کران.
لە دەسپێکی سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپەوە سیاسەتی سەرکوتکەرانەی دژ بە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پشتیوانانی فەلەستین و خوێندکاران لە سەرانسەری ئەمریکا یەکجار زیاتر بووە.