حەماس : توپ لەناو زەوی داگیرکارانە
وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وێڕای پێشوازی کردن لە پێشنیارەکانی نێوبژیوانەکان بۆ ڕیککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غزە وتی ئێستاکە توپ لەناو زەوی داگیرکەرانە
عەبدوللەتیف قانوع لە وتووێژێکدا وتی : ئێمە پێشوازی هەر پێشنیارێک دەکەین کە لە لایەن نێوبژبوانەکانەوە بە ئێمە دەگات . و بە شێوەیەکی نەرم و نیان و تەواو ئەرێنی لەگەڵیاندا هاوکاری دەکەین. ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێستا تۆپەکە لە ناو مەیدانی ڕژێمی زایۆنیستیدایە، جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی سەرەکی پێداگری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی لەسەر دواخستنی لە پێناو ڕزگارکردنی داهاتووی سیاسی خۆیە. ئەلقەنوع زیادی کرد: ڕژێمی زایونی لەو بارەوە کەمتەرخەمی دەکات ، مەرجەکانی ئێمە بۆ چەسپاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و پابەندکردنی داگیرکەران بە جێبەجێکردنی بڕگەکانییە. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێمی داگیرکەر بە ڕاگرتنی پرۆتۆکۆڵە مرۆییەکان و گەمارۆدانی غەززە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێلکردووە.