خۆپیشاندانی داکۆکی کردن لە غەززە لە وڵاتانی جۆربەجۆر
لاگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆربەجۆر جارێکی تر بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان، خوازیاری ڕاگیرانی قەڵاچووی خەڵکی غەززە بوون .
پشتیوانانی فەلەستین جارێکی ترلە پاریس خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد. خۆپیشاندەران لەکاتی تێپەڕین لە بەردەم فروشگە زەنجیرەییەکانی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی وەکوو " مەک دۆناڵد" کرفور و ئیچ پی" خوازیاری بایکۆتکرانی ئەم فروشگانە بوون. خۆپیشاندانی جەماوەری لە بڕێک لە وڵاتانی ئافریقایی لەوان دوو وڵاتی مۆریتانی ومەغریب لە پشتیوانی کردن لە خەڵکی غەززە بەڕێوە چوو.
لە مۆریتانی ، خەڵک لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە ووێڕای شەرمەزارکردنی بۆمبارانی غەززە بە پیی ئاگربڕ، لە ئارمانجەکانی فەلەستین پشتیوانیان کرد.
لە مەغریبیش ، چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لە لایەنەکان ، گروپەکانی سیاسی ومەدەنی جۆربەجۆر، لە شەقامە سەرەکیەکانی شار درۆشم گەلێکیان لە داکۆکیکردن لە غەززە هەڵدا.
لە ئوردونیش بەشداربووان لە خۆپیشاندان خوازیاری داخرانی باڵوێزخانەی ئوردون بوون وبەردەوام کرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵک لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد.
هەروەها لە لیبی خۆپیشاندانێک لە شەرمەزار کردنی بەردەوامی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززە بەڕیوەچوو.
بەشداربووان لەم خۆپیشاندانە لە کۆمەڵگەی جیهانی داوایان کرد هەتا زەخت وگوشار بخاتەسەر ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگیرانی بەرەکوژی فەلەستینیەکان وهەوڵی خۆی بۆ لابردنی گەمارۆی غەززە وهاتنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ ئەم ناوچەیە ئەنجام بدەن. لەڕەوتی یەکێتی ویەکگرتوویی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین لە بروکلینی نیویۆرکیش ئاڵای ئیسرائیلیان ئاگرتێبەردا/.