برسیەتی و نەبوونی دەرمان لە غەززە
بەرزبوونەوەی ژماری مردنی کەسانی بەتەمەن، نەخۆشان ومنداڵان لە جەنگەی دۆخی گوزەرانی مەرگهێنەری سەرچاوە گرتوو لە بایکۆتی " ڕژێمی زایۆنی" لەدژی خەڵکی غەززە ڕووی داوە.
چاودیری مافی مرۆڤی ئەوروپا- مەدیتەرانە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە کەرتی غەززە ٢٦ فەلەستینی لەوان نۆ زارۆک بەهۆی برسیەتی وبێوەری بوون لە دەرمان گیانی خۆیانیان لە دەس دا وئەم هەژمارە بەشێوەی مەترسیدار خەرێکی بەرزبوونەوەیە.
ئایناس حەمەدان " سەرپەرەشتی نوسینگەی میدیایی ئانڕوا ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان لە غەززە وتوویەتی کە خەڵکی ئەم ناوچە ڕۆژانە پێویستیان بە ٦٠٠ لوری یارمەتی خۆراکیی هەیە. ناوبراو وتی کە یارمەتیەکانیان لە دەرەوەی ناوچەی غەززە هەمار کراوە وئەگەر هەرچی خێراتر نەیتە ناو غەززەوە ، مادەی خۆاردەمەنیەکان بوخواردن نابن ودەرمانەکانیش بەرواریان بەسەر ئەچێت . نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە غەززە دەبیژێت کە ڕژێمی زایۆنیستی بە شێوازی سیستماتیک سەدان هەزارکەس لە دانیشتووانی غەززە توشی برسیەتی بە ئەنقەست ئەکات وئەم به دخۆراکیەهەڕەشە ئەکات لە گیانی زیاتر لە یەک ملیۆن مرۆڤ لەم ناوچەیە.
" عەدنان ئەبوحەسنە " ڕاوێژکاری میدیایی ئانڕوا یش بە مەحکومکردنی جەنایەتی برسیەتی دانی ملیۆنان فەلەستینی ڕایگەیاندبوو کە بەدخوراکی هەڕەشە ئەکات لە گیانی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە غەززە. ڕژێمی زایۆنیستی بە داسەپانی سیاسەتی قات وقڕی وبرسیەتی دۆخی ژیان بۆ دانیشتوانی غەززەی زیاتر لە جاران خراپتر ومەرگهێنەرتر کردووە.
ئەم ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەیەکدا وتوویەتی کە کۆمەڵگەی جیهانی بۆ کۆتاییدان بە کارەساتی مرۆڤی لە غەززە دەبێ کردەوەیەک ئەنجام بدات وزایۆنیستەکان هان بدات هەتا یاساوڕێسای نێودەوڵەتی قەبوڵ بکات.