بەردەوامبوونی تاوانکارییەکانی سوپای تیرۆر و پەرەسەندنی ژوماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندوروستیی عەززە ئەمڕو چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاند لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا زۆرتر لە دووسەت و حەوت فەلەستینی شەهید بوون و ژوماری شەهیدانی جینوسایدی غەززە گەیشتووەتە پەنجاو چوار هەزارو هەشتاو چوار کەس.
وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین لە غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند بە هەژماردنی ئاماری نوێ، بە هۆی پەلامارەکانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بیست و هەشت فەلەستینی شەهید و سەدوحەفتا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
وەزارەتی تەندوروستیی غەززەش لە درێژەدا ڕایگەیاند بە هۆی درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە حەوتەمی ئوکتوبەری ساڵی 2023 ەوە تائێستا ژوماری شەهیدانی ئەم شەڕە گەیشتووەتە پەنجاو چوار هەزارو هەشتاو چوارکەس و ژوماری بریندارانیش سەدوبیست وسێ هەزارو سێسەدوهەشت کەس ڕاگەیەندراوە.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها ڕاگەیەندراوە ژوماری شەهیدانی غەززە لە بەرواری هەژدەی مارسی دووهەزارو بیست و پێنج، گەیشتوەتە سێ هەزارو نۆسەدوبیست و چوارکەس و ژوماری بریندارانیش یازدە هەزارو دووسەد و شەست و حەوت کەسە.
هەرلەم پێوەندییەدا بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین لە غەززە وتی : سەتی بیستی نەخۆشخانەکانی غەززە توانایی خزمەتگوزاری و فریاکەوتنیان نییە.
ناوبراو وتیشی ئێستا تەنیا حەڤدە نەخۆشخانە لە غەززە ماونەتەوە کە لەوانەش تەنیا بەشگەلێکی بەرتەسکیان چالاکی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی نووسینگەی هاواهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوکان لە ناوچە داگیرکراوەکان وتی : غەززە خەریکە لە ناودەچێت . هیچ شوێنێکی هێمنی تێدا نەماوە و یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بوونەتە چەک.
ریکخه ری کاروباری مرۆڤدۆستانە لە فەلەستین بە ئاماژەدان بە بارودۆخی کارەساتباری غەززە ڕایگەیاند ، خەڵک بۆ وەرگرتنی پارۆیەک نان ناچارن لە ڕیزی دوورودرێژدا ڕاوەستن.