ته‌مووز 09, 2025 17:09 Asia/Tehran
  • بەرنامەی جیهانی خۆراک: برسیەتی وەکوو گوللە خەڵکی غەززە دەکوژێت

بەرنامەی جیهانی خۆراک ڕایگەیاند : برسیەتی وەکوو گوللە خەڵکی غەززە دەکوژێت ودۆخی مرۆڤی لەم کەرتە لە سەرەتای شەڕی بەرەکۆژی لە حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ زۆرئاڵوزکاوبووە.

کارل اسکاو" جێگری بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەی خۆراک ڕایگەیاند پیداویستیەکان لە کەرتی غەززە زیاتر لە هەرکاتێکی تر گەیشتووەتەئەوپەڕی خۆی وتواناییەکان بۆ وەڵامدانەوە لابردنی پیداویستیەکان بەتوندی بەرتەسک بووەتەوە.

برسیەتی لە غەززە خەڵک دەکۆژێت ، هەربەوجۆرە کە گوللە دەیانکوژێت . 

کارل اسکاو" وتوویەتی: کارمەندەکانیان لە دۆخی شڵەژاووقەیرانی مرۆڤی دا دەژێن وبەهەمان مەترسیی وبرسیەتی کە هەموو دانیشتوانی غەززە لەگەڵی دەستەویەخەن ، ڕووبەڕوون. 

هەرلەم حاڵەدا نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە نزیک بە پەنجا هەزارژنی دووگیان لوە کەرتی غەززە لەچەند ڕۆژلەمەوپیش هیچ خۆراکەیکیان دەس نەکەوتووە تابێخون . ئەم ڕێکخراوەیە وشداری دا کە بدخۆراکی ، مەترسی زووترلەدایکبووند منداڵەکان، مردنی کۆرپەلەکان وڕودانی گیرەوکێشەی جەستەیی وزەینی هەتاکۆتایی تەمەن بۆ منداڵانی غەززە ی لەگەڵ دەبێت . 

"تیدرووس ئادهانوم" بەڕێوەبەرری گشتیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی یش دۆخی مرۆڤی لە غەززەی کارەساتبارە وەسف کردووەووتوویەتی: کەمبوونی زۆری خۆراک، سوتەمەنی ودەرمان لەم ناوچە گەمارۆدراوە، گیانی هەزارانی کەس ، بەتایبەت مناڵانی خستووەتە مەترسیەوە وگیانی زۆرکەسیشی گرتووە.

ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕایگەیاند : پیداویستیەکانی تەندروستی  لە غەززە زۆرزۆرەوپێویستی خێرا بە کەرەسەو ئامێری پزیشکی زۆرە. ئێمە خوازیاری هاتنی بەبێ لەمپەروبەربڵاوی سوتەمەنی ، خۆراک ویارمەتیە پزیشکیەکان بۆ غەززەین . 

سەرپەیڤ