ته‌مووز 17, 2025 08:12 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی قەیران نانەوە لە سووریا پەلامارەکانی بوسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە درێژە پێ دەدات .

فرۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چەندین جار ناوچەکانی دەورووبەری شاری ئەزرەع  لە دەورووبەری دەرعایان بوردومان کرد . 

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی  چەندین جار بنکە و ئوتوموبیلەکانی سەربە وەزارەتی بەرگری سوریایان پێکا.

ئەمە یەکەم جار نییە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پلان داڕشتنی بەناو  ئاسایشی،  پەلامار دەکاتە سەر سوریا.

دوای سەقامگیر بوونی دەوڵەتی کاتیی جۆلانی لە سووریا ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی، بەشێک لە خاکی سوریایان داگیرکردووە بە بیانووی جۆربەجۆر،  پەلاماری ئاسمانی توندی کردووە سەر ئەو وڵاتە و  ئەمڕۆش لە پەلاماری دژی هۆزایەتی دەرووزییەکان وەک  بیانوویەک بۆ پاساوکردنی  دەستدرێژییەکانی بوسەر خاکی سوریا کەڵک وەردەگرێ.

تێکهەڵچوونی نێوان هۆزەکانی سووریا کە لەلایەن دەوڵەتی کاتییەوە پشتیوانییان لێ دەکرێ و تاقمە درووزییەکان لە پارێزگەی سویدا لە باشووری ئەم وڵاتە، بە نێردران و لەشکرکێشی لایەنگرانی دوو لایەنی شەڕەکەوە لە ناوچەکانی دیکەی سووریا، گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ .

ناکۆکی نێوان هۆزەکانی دەرووزی و ئەندامانی سەربە جولانی ڕووداوێکی نوێ نییە و بەرلەمەش میدیاکان باسی تێکهەڵچوونی قورس لنێوان  چەکدارانی دەرووزی لە شاری جرامانا لە دەورووبەری دیمەشق و هێزەکانی لایەنگری جۆلانییان کردبوو.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر تێکهەڵچوونەکانی سووریا بە ئاماژەدان بە درێژەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سەروەری نیشتمانی سوریا هاوکات لەگەڵ درێژەی داگیرکرانی بەشێکی گەورەی خاکی سووریا، بەردەوامی بێ توانایی  ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرامبەر هەوڵی دەستدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی بەدژی وڵاتانی ناوچەی زۆر پڕمەترسی زانی کە دەبێتە هۆی دڕندەیی زۆرتری ڕژێمی داگیرکەر.

سەرپەیڤ