درێژەی ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕێکخراوی ڕادیو تەلەفیزیون
ئادری ئازۆلای بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی فێرکاری ، زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونسکۆ : من ئیدانەی کوشتنی نیما ڕەجەب پوور و مەعسومە عەزیمی دەکەم و داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد دەکەم. ئاماژەش بەوە دەکەم کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مڕۆڤ دۆستانە ، دەبێ ژێرخانە میدیاییەکان وەک شتێکی مەدەنی بپارێزرێت.
ئادری ئازۆلای وتی : من داخوازیی خۆم بۆ ڕێزگرتن لە بڕیارنامەی ٢٢٢٢ی ئەنجومەنی ئاسایش کە بە کۆی دەنگ لە ساڵی ٢٠١٥ سەبارەت بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و پسپوڕانی میدیا و فەرمانبەرەکانی وەک کەسانی مەدەنی لە بارودۆخی تێکهەڵچووندا پەسەندکرا دووپات دەکەمەوە ،، دوخێک کە لەم دواییانەدا لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داهاتوو پشت ڕاست کایەوە.
ئەنتۆنی دۆناڤان، چالاکی سیاسی و میدیایی ئەمریکی:
لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ڕایگەیاند: من بە ڕاستی ناڕەحەت بووم کاتێ کە بیستم ڕژێمی زایونی ڕاستەوخۆ بینای تەلەفزیۆنی ئێرانی بە مووشەک کردۆتە ئامانج، ." ئەمەش مانای وایە ئەوان دژی ڕەوتی ئازادی زانیارین و ترسیان لە هۆشیاربوونەوەی خەڵک هەیە، لە کاتێکدا کە لە هەموو شەڕەکاندا تەنانەت لە ناوەڕاستی بەرەی شەڕیشدا ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی ڕاگەیاندن پارێزراوەتیان هەیە و نابێت بکرێنە ئامانج، تا ئەو ڕادەیەی کە بە ئەنقەست بینایەکی میدیایی لە هێرشێکی مووشەکیدا بکەنە ئامانج. دەمەوێت هەموو هەوڵێک بدەم. دەمەوێت بە حکومەتەکەم بڵێم ئەم پرۆسەیە کە بە پشتیوانی ئێوە دەستی پێکرد هەڵەیە، دەبێت کۆتایی بەم دۆخە بهێنن! بۆچی دەیان ساڵە حکومەتەکانی ئەمریکا بەردەوام هەوڵی شەڕ بە دژی ئێران دەدەن؟!ا