بەرنامەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کۆچاندنی دانیشتووانی غەززە
تهمووز 21, 2025 09:12 Asia/Tehran
سەرۆکی موساد لە ڕۆژەکانی ئەمدواییە پێوەندی چڕوپڕی لەگەڵ لیبی ، ئیتیۆپی و ئەندونیزیا گرت. مەبەست لەم پێوەندیانە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نەبوو، بەڵکو بە مەبەستی ڕاکیشانی سەدان هەزار فەلەستینی ئاوارە لە کەرتی غەززە بۆ ناوخاکی ئەم وڵاتانە ئەنجامی گرت.
'دێڤێدبارنیە" سەرۆکی موساد کە حەوتەی ڕابردوو گەشتیی کردووە بۆ واشنتۆن ولە حکومەتی دۆناڵدترامپ داوای کردن هەتا بۆئەم سێ وڵاتە هاندەرگەلێک بداتە دەستەوە یا ئەوان بخاتە ژێر زەخت وگوشار هەتا فەلەستینیە ئاوارەکان وەربگرن.