ئاب 28, 2025 21:01 Asia/Tehran
  • وشداریدانی چالاکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە چەکەکانی پێشمەرگە

ژمارێک لە چالاکوانان و شارومەندانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا وشداریان دا کە چەکەمەنی و کەرەستەکانی پیشمەرگە بەشێوەی نادروست و مەترسیدار بەکار دەبردرێن . ئەم کارە ، هەڕەشە لە ئاسایش وئەمنیەتی هەرێمی کوردستان وبنەماکانی دێموکراسیی لە ناوچە دەکات.

لەم بەیاننامەیدا هاتووە: لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەمدواییە لە پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی دەرکەوت کە بەشێک لەم چەک وکەرەسە وئامێرانە لە لایەن هێزە تایبەتەکانی وەک زێرەوانی وکۆماندۆ کە لەژێر چاودێریی پارتە دەسەڵاتدارەکاندان، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی  حیساباتی ناوخۆیان، لەدژی خەڵکی هەرێم و حزبەسیاسیەکانی تر کەڵکیان لیی وەردەگیردرێت.

داکۆکی کردن لەجێبەجێکرانی گۆڕانکاریی لەنێو هێزە سەربازیەکاندا و پێکهێنانی لێژنەی سەربەخۆی چاودێریی بۆ تاووتوێ و خراپ بەکارنەهێنانی ئەم چەکانە، لە داواکاریی چالاکانی هەرێم لەم بەیاننامەیەدا بووە. 

سەرپەیڤ