ئه‌یلوول 01, 2025 18:01 Asia/Tehran

گەلی یەمەن لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی حکومەتی یەمەندا جەختیان لە بەردەوامیی پشتیوانی لە غەززە کردەوە

ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی  تەرمی "شەهید ئەحمەد ئەلڕەهوی" سەرۆک وەزیرانی یەمەن و ژمارەیەک لە وەزیرانی ئەو وڵاتە  کە ڕۆژی پێنجشەممە لە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری سەنعا  شەهید بوون، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن لە گۆڕەپانی ئەلسەبعەین  لە شاری سەنعا بەڕێوەچوو. "محەمەد میفتاح" سەرۆک وەزیرانی تازەی  یەمەن  لەو ڕێ و ڕەسمە دا وتی : هەڵوێستی ئێمە شەرافەتمەندانەیە و  ئێمە   هەرگیز پەشیمان نابینەوە لە پشتیوانیکردنی غەززە، یەمەن ئەمڕۆ پیاوەکانی خۆی دەکاتە قوربانی لە ڕێگەی یارمەتیدانی حەق و ڕاستییەکان و ئێمە شانازی بەم بابەتە دەکەین. وتیشی: ئێمە چووینە ناو شەڕێکی گەورە و کاریگەر و لەگەڵ ئەمەریکا پێکدادانمان کرد، ئەم شەڕەش تەنها سەربازی نەبوو، دوژمن بەندەرەکانی کردە ئامانج بۆ ئەوەی قەیران و ئاڵۆزی  لە یەمەندا دروست بکات، بەڵام بە ئامانجەکەی نەگەیشت، بەندەرەکان چالاکن و هیچ قەیرانێک دروست نەبووە.

سەرپەیڤ