بەدخۆراکی توندی منداڵان لە غەززە و هەڕەشە لە ژیانی کەم ئەندامان
بەڕێوەبەری وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند ٤٠ هەزارمناڵ لەم ناوچە توشیی بەد خۆراکی بوونە .
" مۆنیر ئەلبەرش" بەرێوەبەری گشتیی وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند : هەرئێستاکە لە ئەنجامی بەد خوراکی وکەمبوونی دەرمان هەزاران مناڵ لە غەززە توشی کەم ئەندامی بوونە.
ئانڕووایش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە سەتی هەشتاوسێ لە کەسانی کەم ئەندام لە غەززە دەزگەکانی یارمەتی گەیاندنی خۆیانیان لە دەس داوە.
کەسانی کەم ئەندام لەگەڵ کێشەو ئاستەنگی زۆر گەورە لە ژیانی ڕۆژانە ودەسڕاگەیشتن بە خزمەتە بنەڕەتیەکان ڕووبە ڕوون وئەوان لە هەرجۆرە خۆراک ، دەزگەکانی یارمەتی وچاودێری تەندروستی بێوەرین. ئانڕووا ڕایگەیاندووە لەحاڵی حازر هەزاران لوری هەڵگری خۆراک ودەرمان لە ئۆردن ومیسر ئامادەی حەرەکەتن وهیوادارین مو له تی تێپەڕینیان هەرچی خێراتر دەر بکرێت.
ئانڕووا هەروەها بە ئاماژەدان بە دۆخی نیگەران کەرەوەی دانیشتووانی غەززە پیداگرت: کرانەوەی هەموو تێپەڕگەکان و دەستەبەری دەسڕاگەیشتنی بەردەوامی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان ،تەنیا ڕێگای بەربەرەکانێ لەگەڵ پەرەی قات وقڕیە.هەرلەو حاڵەدا سرگئی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە سیاسەتە دژە مرۆڤیەکانی ڕژێمی زایۆنی لەبەر به ر تەسک کردنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ سەر کەرتی غەززە وگەمارۆی تۆکمە وتەواوی ئەم ناوچە توڕەیە/. ئۆسامە شاهین ئەندامی پەرلەمانی " ئۆمەت"ی " کوەیتیش وتوویەتی : کەمتەرخەمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێشگیری کردن لە جینۆ ساید لە کەرتی غەززە نکۆڵی لی ناکرێت و بڕێک هەلوێستی ڕەسمی لە بارەی دۆخی ئەم ناوچە لە ئاستی پیلان وخەیانەتە .
شاهین پیداگرت کە شەڕی جینۆساید لە غەززە سەلمێنەری ئاشکرا وکردەیی زۆربەی جەنایەتەکانی جەنگی، جینۆساید وتاوان لەدژی مرۆڤایەتیە.