تشرینی یه‌که‌م 02, 2025 22:08 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی جیهانی دژی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پاپۆڕی سومود

پەلاماری هێزی دەریایی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر زیاتر لە چل کەشتی پاپۆڕی جیهانی سومود کە لە هەوڵی شکاندنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بوون، شەپۆلێک لە ئیدانە کردنی جیهانی بە دوواوە بوو

هێزی دەریایی  ڕژێمی زایونی  شەوی  ڕابردوو پەلاماری ڕاستەوخۆ بۆ سەر کەشتیەکانی کاروانی جیهانی سومودی دەس پێکرد و بە سەدان چالاکی  هاودەنگیی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستینی   قۆڵبەست کرد. بە دوای  ئەو پەلامارەدا  شەپولێک لە خۆپیشاندانەکان لە زۆرێک لە شارەکانی جیهان بۆ شەرمەزار کردنی  کردەوەکانی ڕژێمی ز ایونی  و هاودەنگیی  لە گەڵ پاپۆڕی جیهانی سوومود بەڕێوە چوو. چالاکان لە ئیتالیا خۆپیشاندانیان بۆ  شەرمەزار کردنی ئەو  پەلامارە  ساز دا و حکومەتی  ئیتالیایان  تاوانبارا کرد بەڕێکەوتنی ژێربەژێر  لە گەڵ  ڕژێمی زایونیستی.  هەزاران کەس   لە  شاروومەندانی    فەڕانسەیش   بۆ ناڕەزایەتی   دەربڕین  لە حاند  کردەوەی  دڕندانەی   ڕژێمی زایونی  خوپێشاندانیان کرد. لە هەمان حاڵدا  شەپۆلی خۆپێشاندانەکان  لە  بروکسل  بارسلونا   ئەستەموڵ   پاریس   بەرلین  ئاتن  کوالالامپوور  تونس  و زورێک  لە  وڵاتانی دیکە  دەس پێی بوو . گۆستاڤ پێترۆ  سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیاش لە کاردانەوە  بە و جەنایەتە   فەرمانی دەرکرانی  باقی ئەندامانی  شاندی  دیپلوماتیکی  ئەو ڕژێمەی لە وڵاتەکەی دەر کرد .  ئیسماعیلی  بەقایی  وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی  ئێرانیش پەلاماری  دووبارەی   ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر کاروانی   دەریایی سوومود و گرتنی   چالاکانی مەدەنی  و لاگرانی  فەلەستینی، بە توندی ئیدانە کرد و خوازیاری  هەنگاونانی خێرای  کومەڵگای جیهانی بوو لە هەمبەر وەها یاسا شکێنیگەلێک  لە لایەن  زایونییەکانەوە . لە هەمان کاتدا  فرانچێسکا ئالبانێزء  ڕێپوڕتێری تایبەتی   ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری  مافی مڕۆڤ لە فەلەستین  وتی  ئەو پەلامارە  ئیعتبار و جێگەوشوێنی   ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژیی و جینۆساید  دەخاتە ژێر  پرسیارەوە و داگیر کردنی  نایاسایی هاوڕێ لەگەڵ جینوساید و ئاپارتاید جێی مەترسییە بۆ ئاشتی هەموو ناوچەکە . بزووتنەوەکانی حەماس  و جیهادی  ئیسلامی یش  ئەو پەلامارەیان  شەرمەزار  کرد و بە کردەوەیکی  دڕندانەیان زانی .

سەرپەیڤ