تشرینی یه‌که‌م 17, 2025 21:00 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنی دیسان پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر ماڵ و کارگەکانی باشووری لوبنان دەست پێکردووەتەوە.

ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی دەسترێژییەکانیدا دیسان ناوچەگەلێکی جۆراوجۆری باشووری لوبنان، لەوانە شارۆچکەکانی "وادی سینا"، ئەنسار، "مەحمودییە"، "جەبوور"، "شەمستار" و "بنعفول"ی بۆردومان کرد. 

شەوی ڕابردووش دەیان پەلاماری ئاسمانی لە باشووری لوبنان لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ئەنجام درا، پەلامارگەلێک کە زۆربەیان کارگەکانی بیناسازی و ماڵ و باڵاخانە لوبنانییەکانیان کردبووە ئامانج. هەروەها ئەمڕۆش هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومانکردنی گەڕەکی سوڵتانییە لە شارستانی نەبەتییە.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان، کەسێک شەهید بووە و ٦ کەسیش بریندارن. هەروەها لە پەلامارەکانی دوێنێیش بۆ سەر بەعلبەک، کەسێک شەهید بووە و ٧ کەس بریندار بوون."

وەزارەتی پەروەردەی لوبنانیش ڕایگەیاندووە: "بە سەرنجدان بە بارودۆخی نالەباری سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پارێزگاکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان، هەموو خوێندنگە و ناوەندەکانی فێرکاری ئەم ناوچانە سبەی داخراو دەبن."

جۆزف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنانیش بە شەرمەزارکردنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەندین شار و گوندی باشووری ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند: "ئەم پەلامارانە بەشێکن لە سیاسەتێکی ئامانجدار بە بیانووی بێ بنەما و بۆ تیابردنی ژێرخانی ئابووری لوبنان. ئەم پەلامارانە بنپێکەری ئاشکرای بڕیارنامەی ١٧٠١ و ڕێککەوتننامەی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکانە و پێویستە کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بەم دەستدرێژییانەی ڕژێمی زایۆنی هەڵوێست بنوێنن."

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێکی باشووری لوبنانی بە بنپێکەری ئاشکرای یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی لوبنان زانی و بە توندی ئیدانەی کرد و ئەم باروودۆخەی بە دەسکەوتی خەمساری و ساچانی بەردەوامی دەستەبەرکارانی ئاگربڕ، واتە فەڕەنسا و ئەمریکا زانی و وشداری دا بە هەر دوو وڵات لەحاند بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆیان لەم بارەیەوە.

سەرپەیڤ