کانونی دوھەم 02, 2016 10:49 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

فڕۆکەکانی جەنگیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ناوەندگەلێکیان لە کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، فڕۆکەکانی ئێف شازدەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ئامانج و ناوەندگەلێکیان لەشارەکانی غەززە، بەیت حانون ، ڕەفەح و دەیرولبەلح یان داوەتەبەر پەلاماری مووشەکی .

بەوتەی شایەتحالان فڕۆکەجەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناوچەی فڕگەی نێودەوڵەتیی غەززە لەشاری ڕەفەح لەباشووری کەرتی غەززە کە چەند ساڵ بەرلەمە لە پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە ڕووخا بوون، جارێکی دیکە دایە بەر پەلاماری بەمووشەک.

پەلامارەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە زەرەروزیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

سوپای ئەم ڕژێمە بەمەبەستی زەبردان لە خۆڕاگری فەلەتسنی هەمووکات ئەم ناوچەیەیان داوەتەبەر پەلاماری قورسی خۆی .

سەرپەیڤ