کانونی دوھەم 02, 2016 10:51 Asia/Tehran
  • گوڕانکارییە مەیدانییەکان لە سووریا

سوپای سووریا دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ تاقمەکانی تیرۆریستی ، کۆنترۆڵی ناوچەکانی ستراتژیکی خان عەسەل و خان تومار لە دەوروبەری بەشی باشووری حەڵەبیان بەدەستەوە گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، تاقمەکانی تیرۆریستیش لە ناوچەی زەربە دەوروبەری باشووری حەلەب لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هەندێ ناوچە.

دوای بێ سەروشوێن بوونی هەندێ سەرکردەی تاقمەکانی تیرۆریستی و لەسەروویەوە مەحیسنی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی جەیشولفەتح کە بەڕەگەز سعوودییە، تیرۆریستان بە توندی ورەی خۆیان لە دەست داوە و لەهەندێ ناوچەش داوای یارمەتیکردنیان بیستراوە.

ژومارێک تاقمی تیرۆریستی و سەرکردەیانیش بەنیازی هەڵاتن بەرەو سنوورەکانی تورکیان.

سوپای سووریا هەروەها لە درێژەی تێکهەڵچوون لەگەڵ تاقمەکانی تیرۆریستی و تەکفیری و بە یارمەتی لیژنەکانی خۆڕاگری جەماوەری، گوندی سەمدانییەی ڕۆژاوایی دەورووبەری قونەیتەرە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد.

گرینگایەتی زاڵ بوونی سوپای سووریا بەسەر گوندی سەمدانییە لەبەر کونترۆڵ کردنی گوندی حەمیدییەیە کە ئێستا لەدەستی تاقمە چەکدارەکانە.

سەرپەیڤ