عەرەبستان شێخ نەمر ڕێبەری شیعەکانی ئەم وڵاتەی لەسێدارە دا
کانونی دوھەم 02, 2016 10:57 Asia/Tehran
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامی شێخ نەمر باقر نەمر ڕێبەری شیعەکانی ئەم وڵاتەی کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی جێبەجێ کرانی حوکمی لەسێدارەدرانی شێخ نەمر باقر نەمر ڕێبەری شیعەکانی عەرەبستانی کرد .
زانیاری زیاتر لەمبارەوە لە هەواڵەکانی دواتر دا پێتان ڕادەگەیەنین.