وریایی دانی نوێنەری پەرلەمانی رووسیا لەبارەی دواهاتەکانی ئامادەبوونی تورکیا لەسووریا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی کارو باری نێو دەوڵەتی دومای ڕوسیا لەابرەی پاوانخوازی تورکیا لە سوریا وریایی داوە .
ماڵپەری دەنگ وباسی میسری ئەلیۆموسابیع رۆژی چوار شەممە بە گێرانەوە لە " لئۆنید ئیسلۆتسکی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی کارو باری نێو دەوڵەتی دومای ڕوسیا ڕاپۆرتی دا : ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە سوریا بوار بۆ پێکهینانی " تورکیای چووک " لە باکووری رۆژهەڵاتی خاکی سوریا دا فەراهەم کردووە . ئیسلۆتسکی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لە مۆسکۆی پێتەختی ڕوسیا وتی : ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا سەروەری ئەو وڵاتەی خستۆتە مەترسییەوە . ئیسلۆتسکی کە هەندێک لەمەو بەر لەگەڵ وەڤدێکی پەرلەمانی روسی -ئەوروپیی سەردانی سوریای کردبوو وتیشی : پێشڕەوی هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا هەرەشەیەکی دژی سەروەری ئەو وڵاتە . سەرۆکی کۆمیسیۆنی کارو باری نێو دەوڵەتی دومای ڕوسیا ڕایگەیاند : ئەو وڵاتە ئاگادارە لە بارودۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و دەزانێ کە هێزەکانی تورک شاری ئەلباب دەخەنە ژێر رکێفی خۆیان و ڕەنگە ناوچە وشارەکانی دیکەیش بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و هیزەکانی سوپای تورکیا کوردەکان بەرەو لێوارەکانی رۆژهەڵاتیی ڕووباری فورات پاشگەز دەکەنەوە . تورکیا لە ئاگۆستی ٢٠١٦ بە بێ وەرگرتنی ئیزن لە دەوڵەتی یاسایی سوریا لەشکەر کێشی کردووە بۆ سەر خاکی ئەو ووڵاتە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم .