وەلانانی سووریا لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەب؛ ئەوپەڕی نەزانیی خونکارانی عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i284766-وەلانانی_سووریا_لە_کۆبوونەوەی_سەرانی_عەرەب_ئەوپەڕی_نەزانیی_خونکارانی_عەرەب
ئەندامێکی پەرلەمانی مەسر، وەلانرانی سووریا لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەبی نیشانەی نەزانیی حاکمان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەرەبی زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2017 10:22 Asia/Tehran
  • وەلانانی سووریا لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەب؛ ئەوپەڕی نەزانیی خونکارانی عەرەب

ئەندامێکی پەرلەمانی مەسر، وەلانرانی سووریا لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەبی نیشانەی نەزانیی حاکمان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەرەبی زانی.

"کەماڵ ئەحمەد" ئەندامی پەرلەمانی مەسر لە وتووێژ لەگەل هەواڵدەریی فارس دوژمنایەتیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی دژ بە سووریا و مەسری لە ئاراستەی هاوڕێتەیی کردنیان لەگەڵ پیلانگێریی ئیستیعمارچیان بۆ پارچەپارچە کردنی ناوچەکە وەسف کرد و وتی؛ بەتاڵ هێشتنەوەی کورسییەکەی سووریا لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی نیشانەی بێ ئاوەزیی حاکمانی عەرەبە.
ئەندامی پەرلەمانی مەسر ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە پیشاندەری ئەەیە کە پیلانێک لە ئارادەیە بۆ پارچە پارچە کردنی وڵاتانی ناوچە بە وڵاتگەلێکی چکۆلەی تایفی و ئایینی بەڵام خۆڕاگریی گەلانی ناوچە و بەرگریی بە دڵ و گیانی سوپا نیشتمانییەکان لە هەمبەر گرووپە تیرۆریستی- تەکفیرییەکان، پیلانی پارچە پارچە کردنی ناوچەکەی پووچەڵ کردەوە.
نوێنەری پەرلەمانی مەسر هەوڵ بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوچەی بە ئەرک و بەرپرسایەتیی مەزنی سەرانی عەرەب لە کۆبوونەوەکانی بەحرولمەیتی ئەردەن زانی و وتی: یەکێتی و یەکدەنگی تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی پارچەپارچە کرانی ناوچەکەیە.
"کەماڵ ئەحمەد" ئەندامی پەرلەمانی مەسر هیوای خواست کە  کۆبوونەوەی سەرانی عەرەب دەسپێکی هەوڵێکی بەکۆمەڵ  و لێبڕاوانە بێ لە پێناو گەڕانەوە و تەرکیزی هەموو لایەک لە سەر ئەولەوییەتە چارەنووس سازەکان.
بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی سەرانی کۆمکاری عەرەب شەوی پێنجشەممە لە ئەردەن کۆتایی هات.