سەرکەوتنی سوپای سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان
لە نوێترین تێکەڵچوونەکانی نیوان سوپای سوریا و تاقمە ترۆریستییەکان لە پارێزگای حەما، ناوچەگەلیکی نوێی کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوریا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی کەناڵی تەلەفەزیۆنی " ئیکسای نیوز" ی بەیتانیا ، لە درێژەی تێکهەڵجوونەکانی سوپای سوریا و تاقمە چەکدارو ترۆریستییەکان لە پارێزگای حەما لە رۆژئاوای سوریا لە ناوچەکانی "" و "ئەلغەربال" دەیان ترۆریست کوژراون ویان بریندار بوون . سوپای سوریا دوای ١٠ رۆژ تێکهەڵچوونی تووند ، کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە ناوچەکانی حەمای گرتۆتە دەست خۆیەوە . بە گویرەی ڕاپۆرتی ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سوریا ، هێزە سوریاییەکان توانیویانە کۆنتڕۆڵی لە سەدا ٧٥ پارێزگای حەما بگرنە دەست خۆیان دا . دەلێن تەنیا ٥ ناوچە لە حەما، لە ژێر ڕکێفی ڕەشەکوژەکان دایە . هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا) یش راپۆرتی داوە لە تێکهەڵچوونە تووندەکانی یەک حەوتەی ئەمدواییەی نێوان هێزە کانی سوپا و تاقمە ترۆرسیتییەکان لە حەما نزیک دوو هەزار و٢٠٠ ڕەشەکوژ ، کوژراون . سەرچاوەکانی سوریاییش ڕایانگەیاندووە سوپای سوریا مۆڵگەکانی ترۆریستانی " بەرەی نووسرە" یان لە دەرعا لە باشوری ئەو وڵاتە لەناو بردووە لانیی کەم هەشت ڕەشەکوژ ، کوژراون . ئەم گۆڕانکارییە مەیدانیانە لە حالێکدا بووە کە دانووستانەکانی ئاشتی ژینێڤ لە نێوان نوێنەرانی دەوڵەتی سوریا و تاقمە بەرهەڵستکارەکان بەمەبەستی کۆتایی دان بە قەیرانی شەش ساڵەی ئەو وڵاتە لە سوئیسرا درێژەی هەیە . سوریا لە مارچی ٢٠١١ەوە شانۆی شەڕو نائارامییە .