بەشار جەعفەری: ژێنێڤی ٥ بە بێ وەڵامدانەوەی پێشنیارەکانی سووریا کۆتایی هات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i284952-بەشار_جەعفەری_ژێنێڤی_٥_بە_بێ_وەڵامدانەوەی_پێشنیارەکانی_سووریا_کۆتایی_هات
سەرۆکی شاندی بەڕێکراوی دەوڵەتی سووریا بۆ دانوستانەکانی ژێنێڤ وتی: خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژێنێڤ لە کاتێکدا کۆتایی هات کە هیچ وەڵامێکمان لە لایەن شاندەکانی دیکەوە سەبارەت بە پێشنیار و پرسیارەکانی شاندی سووری وەرنەگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2017 06:59 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: ژێنێڤی ٥ بە بێ وەڵامدانەوەی پێشنیارەکانی سووریا کۆتایی هات

سەرۆکی شاندی بەڕێکراوی دەوڵەتی سووریا بۆ دانوستانەکانی ژێنێڤ وتی: خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژێنێڤ لە کاتێکدا کۆتایی هات کە هیچ وەڵامێکمان لە لایەن شاندەکانی دیکەوە سەبارەت بە پێشنیار و پرسیارەکانی شاندی سووری وەرنەگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، بەشار جەعفەری ڕۆژی هەینی لە کۆتایی خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ژێنێڤ وتیشی: ئەوە مەسەلەیەکی تازە و سەرسووڕهێنەر نییە لەبەر ئەوەی کە ئەم لایەنانە لە دووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دیتنەوەی ڕێگاچارەی سیاسی نین.
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: شاندی بەرهەڵستکارانی سووریا تەنیا یەک شتی دەوێ و ئەویش ئەوەیە کە کلیلی سووریا ڕادەستیان بکرێ و ئەم وڵاتە بە تەواوەتی بکەوێتە دەستی ئەوان.
سەرۆکی شاندی بەڕێکراوی دەوڵەتی سووریا بۆ دانوستانەکانی ژێنێڤ وتی: لەبەر ئەوەی کە شاندی بەرهەڵستکارانی سووری دارەدەست و بەکرێگیراوی داکۆکیکارانی خۆیانن  هەروا کە لەم کۆبوونەوەیە ئەوەیان سەلماند، هیچ فەرمانێکی دیکەیان جگە لە داکۆکی کردنی تیرۆرزم پێ نەگەیشتووە.
بەشار جەعفەری هەروەها ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: داهاتوویی سووریا تەنیا بە دەستی گەلی سووریا دیاری دەکرێ نە ئەمریکا و یان هەر وڵاتێکی دیکە.
دانوستانەکانی ژێنێڤی ٥ سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا، شەوی شەممە پاش ٩ ڕۆژ دانوستانی دوولایەنەی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ بەشداربووانی ئەو دانوستانانە بە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی "ستێفان دیمیستۆرا"ی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریا کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە.