پێشڕەویی سوپای سووریا لە باکووری پارێزگەی حەماه
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i284958-پێشڕەویی_سوپای_سووریا_لە_باکووری_پارێزگەی_حەماه
سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی خۆی لە ناوچە باکوورییەکانی پارێزگەی حەماه، شارۆچکەکانی «ابوعبیده»، «شلیوط»، «حجامه»، «زورالمسالق» و «تصلیبه ام حسان»ـی ڕزگار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2017 07:01 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا لە باکووری پارێزگەی حەماه

سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی خۆی لە ناوچە باکوورییەکانی پارێزگەی حەماه، شارۆچکەکانی «ابوعبیده»، «شلیوط»، «حجامه»، «زورالمسالق» و «تصلیبه ام حسان»ـی ڕزگار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەم ئۆپەراسیۆنەدا پتر لە ٥٠٠ تیرۆریستی تەکفیری لەوان چەن تیرۆریستای بیانی کوژران.
ژێدەرە خۆجێیەکانیش ڕایانگەیاند؛ دانیشتوانی دووشارۆچکەی خەتاب و ئەرزە"یش پاش پاکتاو کرانی ئەم شارۆچکانە لە بوونی تیرۆریستان، خەریکی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حالی خۆیانن.
سوپای سووریا سەر لە بەیانی هەینی شارۆچکەکانی خەتابو  گوندەکانی «سوبین»، «المجدل» و «الشیر»یان ڕزگار کرد بوو.
سوپای سووریا هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەم میحوەرە، شارۆچکەکانی «ارزه شرقی»، «ارزه غربی»، «قصیعیه»، «بلحسین» و «خربه الحجامه»ـیان ڕزگار کردبوو.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە.