چوونەدەری سەدان تیرۆریست لە شاری حومسی سوریا
لە چوارچیوی ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، پتر لە ٥٠٠ کەس لە کەسانی چەکدار و بنەماڵەکانیان شاری حومسیان بەجێ هێشتووە و خۆیان گەیاندۆتە پارێزگەی ئەدلیب.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی تەلەڤزیۆنی سووریا؛ "تەلال بەرازی" پارێزگاری حومس ( هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سووریا) وتی پێشبینی ئەوە دەکرێ هەتا کۆتایی ئەمڕۆ (شەممە) هەزار و ٥٠٠ چەکدار ناوچەی "وەعر" لە شاری حومس بە جێ بێڵن.
بە وتەی تەلال بەرازی ئەوە سێهەم قۆناغی چوونەدەری گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەی قەعرە.
لە دوو قۆناغی پێشوودا پتر لە ٣٢٠٠ چەکدار و بنەماڵەکانیان خۆیان گەیاندووە بە پارێزگەکانی حەڵەب و ئەدلیب (باکوور و باکووری ڕۆژاوا).
دوایین خولی دانوستانی نێوان گرووپە چەکدارەکان و دەوڵەتی سووریا سەبارەت بە چوونەدەر لە ناوجەی "وەعر"ی حومس، ١٢ی مارسی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو و ئەم گرووپانە سەبارەت بە چوونەدەریان لەگەڵ دەوڵەت گەیشتنە تەبایی.
لە ئاگربڕی ساڵی ٢٠١٤دا تیرۆریستان لە چەن گەڕەکێکی ئاوەدانی شاری حومس پاشەکشەیان کرد بەڵام ناوچەگەلێکی وەک "وەعر" هەر لە دەستیاندا مایەوە.
شاری حومس سێهەم شاری گەورەی سووریایە پاش دیمەشق و حەڵەب کە لە ڕۆژاوای سووریادا هەڵکەوتووە.